گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له شاری هه‌ولێر ئه‌نجامده‌درێت
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی هه‌مه‌جۆركردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی راده‌ستی وه‌به‌رهێنه‌ران كردووه و هه‌وڵ ده‌دات له‌و رێگه‌یه‌وه سه‌رچاوه‌كانی داهات زیاد بكات و گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ش له بواری گه‌شتوگوزار له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم، عێراق و ناوچه‌كه له شاری هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت، كه ده‌رفه‌تی كار بۆ زیاتر له 8 هه‌زار كه‌س ده‌ڕه‌خسێنێت.
تا ئێستاش ژماره‌یه‌ك پڕۆژه له بواره جیاوازه‌كان ده‌ستیان پێكراوه و زۆرترین پڕۆژه‌ش له بواری پیشه‌سازیدا كراون و تا ئێستا زیاتر له 20 پڕۆژه له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێكراون.
كه‌رتی كشتوكاڵیش له‌و پڕۆژانه بێبه‌ش نه‌كراوه و چه‌ندین پڕۆژه له‌و بواره‌دا خراونه‌ته بواری جیبه‌جێكردن، دوای ئه‌ویش كه‌رتی گه‌شتوگوزار به پله‌ی سییه‌م دێت و كه‌رتی نیشته‌جێبوونیش بوارێكی دیكه‌یه كه حكومه‌تی هه‌رێم گرنگی زۆری پێداوه و تا ئیستا چه‌ندین پڕۆژه له‌و بواره جێبه‌جێكراون.
زانیاری زیاتر له‌م گرافیكه‌دا ببینن: