ئەمڕۆ ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی سەلاحەددین بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ یەکشەممە، 23ـی تشرینی دووەمی 2025، ڕێورەسمی ئاهەنگی خولی( 44)مینی دەرچووانی زانکۆی سەلاحەددین بەڕێوەدەچێت.

ڕۆژی شەممە، 22ـی تشرینی دووەمی 2025، سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەددین لە ڕاگەیەندراوێکدا گوتی: ڕۆژی یەکشەممە، خولی 44مینی ئاهەنگی دەرچووانی قۆناغی کۆتایی بۆ هەردوو خولی یەکەم و دووەم بۆ ساڵی دەرچوونی 2024- 2025ـی زانکۆی سەلاحەددین، لە یاریگای فڕەنسۆ هەریری، بەڕێوەدەچێت.

ڕاشیگەیاند، لەم خولە 1950 قوتابی خوێندنی باڵا و 5032 قوتابی بکالۆریۆس بڕوانامەیان پێدەدرێت.

هەروەها زانکۆی سەلاحەددین لە 17 کۆلێژ و 90 بەشی ئەکادیمی پێکدێت.

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment