لە تۆپی پێ بۆ شەڕە چەقۆ

لە یاریی تۆپی پێ نێوان هەر دوو یانەی ڕوومادی و حوسێن، ئاڵۆزیی کەوتەوە و ژمارەیەک هاندەری ڕوومادی هەڵیانکوتایە سەر یاریزانانی حوسێن و دەستەی کارگێڕی یانەکە، بە هۆییەوە یاریزانێک بە چەقۆ بریندارکراوە و یەکێکی دیکەش لووتی شکێندرا.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 23ـی تشرینی دووەمی 2025، لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی هەشتەمی خولی نایابی یانەکانی عێراق، یانەی تۆپی پێی ڕوومادی لە یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی حوسێنی بەغدا بووەوە، هەرچەندە گێمی یەکەمی یارییەکە بە گۆڵێکی بێ بەرانبەر بۆ یانەی میوان تەواو بوو، بەڵام لە گێمی دووەمدا، یارییەکە شەڕ و ئاڵۆزیی تێکەوت.

بە گوتە هەندێک لە هاندەرەکان، شەڕەکە بەهۆی هەژمارکردنی لێدانی سزا بۆ یانەی ڕوومادی دروست بووە، دوای یاریزانان و دەستەی کارگێڕی یانەی حوسێن نا ڕەزاییان دەربڕیوە، بەڵام هاندەرانی ڕوومادی خۆیان بۆ نەگیراوە هەڵیانکوتاوەتە نێو گۆڕەپان و پەلاماری یاریزانان و دەستەی کارگێڕی یانەی میوانیان داوە، بە هۆییەوە یاریزانێک بە چەقۆ بریندارکراوە و یەکێکی دیکەش لووتی شکێندراوە، کە هەردووکیان یاریزانی یانەی حوسێنی بەغدان.

 
Fly Erbil Advertisment