پشتێنه‌ی سه‌وزایی نزیکەی 210 هه‌زار تۆن گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆن كه‌م دەكاته‌وه
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر سوودەکانی پشتێنەی سەوزایی لەلایەنی کاریگەریی لەسەر گۆڕانی کەشوهەوا و پاککردنەوەی بەرگەوای شاری هەولێر بڵاو دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، پشتێنه‌ی سه‌وزایی هەولێر توانای هه‌یه ساڵانه 140 هه‌زار بۆ 210 هه‌زار تۆن گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆن كه‌م بكاته‌وه.
چاندنی حه‌وت ملیۆن دار
ئەمڕۆ یەکشەممە 23ـی تشرینی یەکەمی 2025، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەبارەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە، تێیدا ئاماژەی بە لایەنە ئەرێنییەکانی پرۆژەکە بۆ کەشوهەوای شاری هەولێر کردووە و دەڵێت:له‌م پڕۆژە‌یه‌دا، شاری هه‌ولێر به پشتێنه‌یه‌كی سه‌وزایی و ڕووه‌كی به پانیی دوو كیلۆمه‌تر و درێژیی 78 كیلۆمه‌تر ده‌ور ده‌درێت، نزیكه‌ی حه‌وت ملیۆن داری زه‌یتوون و فستقی لێ ده‌چێنرێت و ئه‌و جۆره دارانه‌ش، هه‌ڵبژێردراون كه له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌وای شاره‌كه ده‌گونجێن و توانای به‌رگه‌گرتنی وشكه‌ساڵییان هه‌یه، وه‌ك به‌ربه‌ستێكی سروشتیی ژینگه‌یی گرنگ كار ده‌كه‌ن كه هه‌وای هه‌ڵگری پیسكه‌ر و تۆز بۆ ناو شار كه‌م ده‌كه‌نه‌وه، به‌هۆیه‌وه لانی كه‌م هه‌شت ئامانج به‌دی ده‌هێنرێن.
كه‌مكردنه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمیی هەولێر
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە، پشتێنەی سەوزایی دەبێتە هۆکاری کەمکردنەوەی پلەی گەرمیی و دەڵێت: كه‌مكردنه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمیی شار، یه‌كێكه له ئامانجه‌كانی پڕۆژە‌كه و باری كه‌شوهه‌وا له ناو شار به‌هۆی پڕۆژە‌كه باشتر ده‌بێت، هه‌ڵمژینی گازه پیسكه‌ره‌كانی وه‌ك دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن و ئۆكسیده‌كانی نایترۆجین و لابردنی گه‌ردیله ورده‌كان، یه‌كێكی تر ده‌بێت له ئامانجه‌كانی ئه‌م پڕۆژە‌یه.
باشتركردنی ته‌ندروستیی گشتی و كوالێتیی ژیان و دابینكردنی ڕووبه‌ری سه‌وز بۆ چالاكییه وه‌رزشی و كاتبه‌سه‌ربردنه‌كان، كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه پێوه‌ندیداره‌كان به پیسبوون ده‌ره‌نجامێكی تری ئه‌و پڕۆژە‌یه‌ن.
ڕێگریی لە بیابانبوون
ئومێد خۆشناو ئامانجەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دروستکردنی پشتێنەی سەوزایی هەولێر ئاشکرا دەکات و دەڵێت: حكوومه‌ت ئامانجێكی دیکەی بۆ ئه‌و پڕۆژە‌یه راگه‌یاندووه كه بریتییه له، پاراستنی سیستمه ژینگه‌ییه‌كان، پڕۆژە‌كه به‌شداری ده‌كات له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به بیابانبوون و چه‌سپاندنی خاك و پاراستنی ڕووه‌كه‌كان، له‌گه‌ڵ به‌هێزكردنی هه‌مه‌جۆریی بایۆلۆجی.
دەشڵێت: پشتیوانیكردنی ئابووریی ناوخۆیی له رێگه‌ی دروستكردنی هه‌لی كاری به‌رده‌وام له بواره‌كانی كشتوكاڵ، چاككردنه‌وه و به‌بازاڕكردن ئامانجێكی تری پڕۆژە‌كه‌یه.
کەمکردنەوەی گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆن
پارێزگاری هەولێر دەڵێت: پشتێنەی سەوزایی کاریگەریی لە کەمکردنەوەی گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆن دەکات و دەڵێت: به‌پێی مه‌زه‌نده‌كان، پڕۆژە كه توانای هه‌یه ساڵانه له نێوان 140 هه‌زار بۆ 210 هه‌زار تۆن دوانەئۆکسیدی کاربۆن كه‌م بكاته‌وه، له پاڵ سووده ژینگه‌یی و كه‌شوهه‌واییه‌كان، پڕۆژە‌ی پشتێنه‌ی سه‌وزایی، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌شداری له باشتركردنی كوالێتیی هه‌وادا ده‌كات، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌بردنی ئاو و خاك به‌هێز ده‌كات له ڕێگه‌ی گۆمی ده‌ستكرد و ته‌كنه‌لۆجیای ئاودێریی زیره‌كه‌وه.
پڕۆژە‌كه پشتگیریی ڕاسته‌وخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به‌ده‌ست هێناوه و به سه‌رپه‌رشتیی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، جێبه‌جێ ده‌كرێت،جگه له حكوومه‌ت، چه‌ندان لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی و كۆمه‌ڵگه‌ی ناوخۆیی له جێبه‌جێكردنیدا به‌شدارن.
پڕۆژە‌ی پشتێنه‌ی سه‌وزایی له هه‌ولێر له ته‌نیا ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی دارچاندن زیاتره، گۆڕانكارییه‌كی ستراتیجییه به‌ره‌و شارێكی سه‌وزتر، ته‌ندروستتر و به‌رده‌وامتر.
