دەستپاکیی عێراق: لێکۆڵینەوە لە دیارنەمانی دوو ترلیۆن و 500 ملیار دینار دەکرێت
دهستهی دهستپاكی عێراق رێوشوێن لهبارهی راكێشانی دوو ترلیۆن و نیو دینار له دهستهی چاودێری كۆمهڵایهتی دهگرێتهبهر.
دەستەکە دووپاتی کردەوە، تیمەکانیان دەستیان کردووە بە بەدواداچوون و پشتڕاستکردنەوەی ئەو زانیاریانەی کە لەلایەن میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە سەبارەت بە ڕاکێشانی دوو ترلیۆن و 500 ملیار دینار لە سندوقی چاودێری کۆمەڵایەتی بڵاوکراونەتەوە.
هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە، تیمە پێکهێنراوەکان دەستیان بە ڕێکار و ئەرکەکانی لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوە کردووە، بەمەبەستی دەستکەوتنی وردەکاریی زانیارییەکان، وەک ئامادەکارییەک بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی پێویست.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق، لە دیدارێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاندبوو، "سەرمان سوڕما کاتێک زانیمان دوو ترلیۆن و پێنجسەد ملیار دینار لە سندوقی چاودێری کۆمەڵایەتی لە نێوان وەزارەتی دارایی و بانکی ڕافیدەیندا، بەبێ ئاگاداری وەزارەتەکەمان، ڕاکێشراوە."
