هاتوچۆی هەولێر: خێرایی لێخوڕین لە شەقامێک زیادکرا
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری شوفێران دەکاتەوە، خێرایی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لە شەقامی هەولێر-کەرکووک زیادکراوە.
دووشەممە 24ـی تشرینی دووەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری شوفێرانی شاری هەولێر دەکاتەوە، خێرایی ڕێگا پێدراو لە ڕێگای هەولێر- کەرکوک، لەبەرزە پردی چوارڕیانی جیهان تا بەرزەپردی 120 مەتری، لە 60 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بەرز کرایەوە بۆ 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا .
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: بڕیارەکە ئەمڕۆ لە کاتژمێر 6ـی ئێوارە دەچێتە بواری جی بەجێکردنەوە.
