پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنیی بەشەخۆراک گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی
وەزارەتی بازرگانیی هەرێم ڕایگەیاند، پرۆسەی پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنیی بەشەخۆراک لە قۆناغی کۆتاییدایە و نزیکەی 94%ـی هاووڵاتییان فۆرمەکەیان پڕ کردووەتەوە، لەسەر ئاستی پارێزگاکانیش هەڵەبجە یەکەم و هەولێریش دووەمی گرتووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 24ـی تشرینی دووەمی 2025، بەگوێرەی دواین ئاماری فەرمی کە لەلایەن ڕاگەیاندنی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، پرۆسەی پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنی بۆ ڕێکخستنی بەشەخۆراکی مانگانە گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی.
بەپێی داتاکان، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ڕێژەی 93.91%ـی هاووڵاتییان فۆرمەکەیان پڕ کردووەتەوە.
لە ڕیزبەندی پارێزگاکاندا، پارێزگای هەڵەبجە بەرزترین ڕێژەی بەدەستهێناوە و لە پلەی یەکەمدایە، وردەکاریی ڕێژەکان بەم شێوەیەیە:
1. هەڵەبجە: 96.80%
2. هەولێر: 94.14%
3. سلێمانی: 93.68%
4. دهۆک: 93.67%
پێشتر وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان هاووڵاتییان ئاگادار کردبووە کە تاکو 20ـی تشرینی دوووەمی 2025، دەتوانن بێ بەرانبەر خۆیان تۆمار بکەن، چونکە دوای ئەو وادەیە خزمەتگوزاری بێ بەرانبەر نامێنێت.
