نێچیرڤان بارزانی و ئەیاد عەللاوی پرسی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ و قۆناغی دوای هەڵبژاردنیان تاوتوێ کرد

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی بزووتنەوەی ویفاقی نیشتمانیی عێراق، لە دیدارێکدا دۆخی سیاسیی عێراق و سیناریۆکانی قۆناغی دوای هەڵبژاردنیان خستە بەر باس و جەختیان لە گرنگیی گفتوگۆی نێوان لایەنەکان کردەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 24ـی تشرینی دووەمی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە دکتۆر ئەیاد عەللاوی، سەرۆکی بزووتنەوەی ویفاقی نیشتمانیی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا بە وردی تیشک خرایە سەر دۆخی گشتیی سیاسی لە عێراق و هەرێمی کوردستان و خوێندنەوە بۆ دەرەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرا. هەردوولا بیروڕایان لەبارەی کاریگەریی ئەنجامەکان لەسەر نەخشەی سیاسیی داهاتووی وڵات ئاڵوگۆڕ کرد.

تەوەرێکی سەرەکیی دیکەی دیدارەکە تەرخان کرا بۆ تاوتوێکردنی سروشتی گفتوگۆ و دانوستانی نێوان لایەنە سیاسییەکان. 

لەم چوارچێوەیەدا باس لەو هەنگاوانە کرا کە پێویستە بنرێن بە ئاڕاستەی پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکوومەتی فیدراڵ لە عێراق، بە شێوەیەک کە وەڵامدەرەوەی قۆناغەکە بێت.

 
 
Fly Erbil Advertisment