ڤاكسینه نوێیه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا نرخی نه‌وت به‌رزده‌كاته‌وه و زێڕیش داده‌به‌زێنێت
به‌هۆی سه‌ركه‌وتنی ڤاكسینه نوێیه‌كه نرخی نه‌وت و زێڕ پێچه‌وانه‌ی یه‌كتر جووڵه‌یان تێكه‌وت

K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی سه‌ركه‌وتنی ڤاكسینه‌كه‌ی كۆمپانیای مۆدێرنای ئه‌مه‌ریكی، كه پێكوته‌یه‌كی دژ به كۆرۆنای به‌رهه‌مهێناوه، نرخی زێڕ و نه‌وت پێچه‌وانه‌ی یه‌كتر جووڵه‌یان تێكه‌وت.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، به‌هۆی پشتڕاستكردنه‌وه‌ی كارامه‌یی ئه‌و پێكوته‌یه، زێڕ له بازاڕه‌كانی جیهان به رێژه‌ی 1% نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا، له به‌رامبه‌ریشدا نه‌وت به رێژه‌ی 3% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ كۆمپانیای مۆدێرنای ئه‌مه‌ریكی، كه ڤاكسینێكی دژ به كۆرۆنای به‌رهه‌مهێناوه و هه‌موو قۆناغه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی تێپه‌ڕاندووه، سه‌ركه‌وتن و كارامه‌یی ڤاكسینه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه.
هه‌ر له‌وباره‌شه‌وه ستیفان بانسیل، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای مۆدێرنا گوتی: دوایین تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ڤاكسینه، یه‌كه‌م دڵنیایی به ئێمه‌دا، كه پێكوته‌كه‌مان توانای رێگریكردنی هه‌یه له تووشبوون به په‌تای كۆرۆنا، ته‌نانه‌ت رێگری له حاڵه‌ته تونده‌كانی تووشبوون به‌و په‌تایه‌ش ده‌كات.
سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه دووپاتیشیكرده‌وه، ئاستی كارامه‌یی پێكوته‌كه‌یان له سه‌رووی 94%ـه.
هه‌روه‌ها گوتی: ڤاكسینه‌كه له‌سه‌ر 30 هه‌زار كه‌س تاقیكراوه‌ته‌وه و ئاشكراشی كرد، ده‌توانرێت ئه‌و ڤاكسینه بۆ ماوه‌ی 30 رۆژ له‌ناو به‌فرگری ئاسایی‌دا هه‌ڵبگیرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، تا ساڵی داهاتوو 500 ملیۆن تا یه‌ك ملیار پێكوته‌ی ده‌ژ به كۆرۆنا ئاماده ده‌بێت.
پێشتریش له 9ی ئه‌م مانگه، هه‌ریه‌ك له كۆمپانیاكانی Pfizer وBioNTech رایانگەیاند، قۆناغی سێیەمی تاقیكردنەوەی ڤاكسینەكەیان دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەسەركەوتوویی كۆتایی ھاتووە.
ھەردوو كۆمپانیای "BioNTech" ی ئەڵمانی و "Pfizer"ی ھاوبەشه ئەمەریكییه‌كه‌ی مەزندەیانكرد، ڤاكسینە نوێیەكە بەفەرمی لە كۆتایی ئەم مانگە تۆمار بكرێت. ھەروەھا ھەردوو كۆمپانیاكە جەختیان كردەوە، ڤاكسینەكە لە 90%ی حاڵەتەكان كاریگەری خۆی بەدیارخستووە، بەبێ ئەوەی ھیچ تێبینییەكی جدی لەسەر سەلامەتی پێكوتەكە ھەبێت.
H.B