سەرۆك بارزانی لەگەڵ شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان – سووریا كۆبووەوە

لە میانەی کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک بارزانی و شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان – سووریا، جەخت لەسەر یەكڕیزی و تەبایی و سیاسەتی هاوبەشی نێوان لایەنە كوردییەكانی سووریا و پشتبەستن بە شێوازی دیالۆگ و لێكتێگەییشتن لە نێوان لایەنە كوردییەكان و حكوومەتی سووریا كرایەوە.

ڕۆژی چوارشەممە 26ـی تشرینی دووەمی 2025، سەرۆك مەسعود بارزانی، لە پیرمام، لەگەڵ سكرتێر و ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان - سووریا كۆبووەوە.

بارەگای بارزانی، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، لە كۆبوونەوەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی سووریا ئاڵوگۆڕ كرا.

بە پێی ڕاگەیەنراوەکە، هەر لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر یەكڕیزی و تەبایی و سیاسەتی هاوبەشی نێوان لایەنە كوردییەكانی سووریا و پشتبەستن بە شێوازی دیالۆگ و لێكتێگەییشتن لە نێوان لایەنە كوردییەكان و حكوومەتی سووریا كرایەوە.

 
 
Fly Erbil Advertisment