ترەمپ لەسەر ڕووداوەکەی نزیک کۆشکی سپی هاتە دەنگ
سەرۆکی ئەمەریکا نیگەرانی خۆی بە ڕووداوی تەقەکردنەکەی نزیک کۆشکی سپی ڕاگەیاند و گوتی: بەهۆی ڕووداوی تەقەکردنەکەوە دوو پاسەوانی نیشتمانی بە سەختی بریندار بوون، هێرشکارەکەش بریندار بووە.
چوارشەممە، 26ـی تشرینی دووەمی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس، نووسیویەتی: تەقە لە دوو پاسەوانی نیشتمانی کراوە و هەردووکیان بە سەختی بریندارن، ئێستا هەردووکیان لە نەخۆشخانەن.
سەرۆکی ئەمەریکا، دەڵێت: ئەو کەسەی کە تەقەی لە دوو پاسەوانەکە کردبوو لە نزیک کۆشکی سپی خۆشی بە سەختی بریندار بووە، بەڵام بە دڵنیاییەوە بە توندترین شێوە سزا دەدرێت.
چوارشەممە، 26ـی تشرینی دووەمی 2025، مێدیاکانی ئەمەریکا بڵاویان کردەوە، لە نزیک کۆشکی سپی وڵاتەکە، تەقە لە دوو پاسەوانی نیشتمانیی کرا، بەو هۆیەوە کۆشکەکە داخرا.
