گواردیۆلا ده‌ڕوات و 2 راهێنه‌ر بۆ شوێنگره‌وه‌ی به‌ربژێرن
"به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو گواردیۆلا مان سیتی جێده‌هێڵێت"
.jpg)
به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو میدیاكانی بریتانیا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه گواردیۆلا له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه له مانچێسته‌ر سیتی ده‌ڕوات و دوو راهێنه‌ریش بۆ شوێنگره‌وه‌ی راهێنه‌ره كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه به‌ربژێركراون.
پێپ گواردیۆلا له هاوینی 2016 ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی مان سیتی وه‌رگرت، راهێنه‌ره كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه 8 نازناوی بۆ یانه‌ی مان سیتی برده‌وه و له نێویاندا دوو نازناوی له‌سه‌ریه‌كی پرێمه‌رلیگی له وه‌رزی (2017 ـ 2018) و (2018 ـ 2019) به‌ده‌ستهێنا و بووه یه‌كه‌مین راهێنه‌ر له مێژووی پرێمه‌رلیگ كه بتوانێت 100 خاڵ له ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز كۆبكاته‌وه.
گواردیۆلا ئه‌گه‌رچی ژماره‌یه‌ك نازناوی نێوخۆیی له‌گه‌ڵ مان سیتی برده‌وه، به‌ڵام له به‌ده‌یهێنانی خه‌ونه گه‌وره‌كه شكستی هێنا كه چامپیۆنزلیگه.
به گوێره‌ی پێگه‌ی گۆڵی ئینگلیزی گواردیۆلا له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتی كۆتایی دێت و دوای 4 ساڵ ده‌یه‌وێت ئه‌و یانه‌یه جێبهێڵێت.
سه‌رچاوه‌كانی میدیای بریتانیا ئاشكرایان كردووه كه كارگێری یانه‌ی مان سیتی هه‌ریه‌كه له ماوریزیۆ پۆچیتینیۆ و جۆلیان نایگلیسمانی راهێنه‌ری لایپزیگی به‌ربژێر كردووه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێكیان شوێنی گواردیۆلا بگرێته‌وه.
.jpg)
