مەترسییەک هەڕەشە لە تەندروستیی جەستە و دەروونی مرۆڤ دەکات

پزیشکێک هۆشداریی دەداتە فەرمانبەران و ئەوانەی لە ئۆفیس کار دەکەن

پزیشکێکێکی پسپۆری نەخۆشییەکانی جومگە و ڕۆماتیزم ئاماژەی بەوە کرد، زۆر دانیشتن و کەمی چالاکی ڕۆژانە، مرۆڤ تووشی کێشەتی دەروونی و جەستەیی دەکات.

هەینی، 28ـی تشرینی دووەمی 2025، دکتۆرە ڕیجینا بیگبولاتۆڤا، پزیشکی پسپۆری نەخۆشییەکانی جومگە و ڕۆماتیزم، بە میدیاکانی ڕاگەیاند: کەمی جووڵەی ڕۆژانە و زۆر دانیشتن، مرۆڤ تووشی کێشەی تەندروستیی مەترسیدار دەکات.

ئاماژەی بەوە کرد، مانەوە لە یەک دۆخدا بۆ ماوەیەکی زۆر، وەک دانیشتن یان کارکردنی بەردەوام لە ئۆفیسدا، دەبێتە هۆی گرژبوونی ماسولکەکان، لاوازبوونی سووڕی خوێن و شەکەتکردنی کۆئەندامی دەمار، ئەمەش دواجار ڕەنگدانەوەی نەرێنیی لەسەر تەندروستیی دەروونی دەبێت.

دەشڵێت: بەهۆی کەمجووڵییەوە، جەستە تووشی شەکەتی دەبێت، خەو تێک دەچێت و هەستە نەرێنییەکان و دڵەڕاوکێ سەر هەڵدەدەن، تەنانەت ڕەنگە ببێتە هۆی تێکچوونی سیستەمی بەرگریی لەش.

پزیشکەکە، بۆ خۆپاراستن لەو کێشانە، پێشنیازی پەیڕەوکردنی چەند ڕێکارێکی گشتگیر دەکات، ئەویش بریتین لە؛ 

-دوای هەر 20 بۆ 30 خولەکێک لە دانیشتن، هەڵبستیە سەر پێ و بۆ ماوەی 5 یان 10 خولەک ڕاهێنانی خۆگەرمکردنەوەی لەش ئەنجام بدەیت، چونکە ڕاهێنانە وەرزشییەکان یارمەتیدەرن بۆ کەمکردنەوەی فشار لەسەر کۆئەندامی دەمار.

-چالاکی جەستەیی لە دەرەوەی کاتەکانی کارکردن زۆر گرنگن، وەک؛ پیاسەکردن لەنێو سروشتدا بۆ ماوەی 40 تا 60 خولەک لە ڕۆژێکدا، کە ئەمەش دەبێتە هۆی باشترکردنی توانای جەستەیی و تەندروستیی دەروونی.

 
Fly Erbil Advertisment