52 تووشبووی تالاسیمیا و بەخشەران ڕەوانەی دەرەوەی وڵات کران
بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاروانی چوارەم لە نەخۆشانی نەخۆشانی تالاسیمیا و بەخشەران و هاوەڵەکانیان بۆ نەشتەرگەری چاندنی مووخی ئێسک دوای پشکنین و ئامادەکارییەکانی پزیشکی و ڕێکارەکانی زانستی، لە فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتیی لەلایەن وەزارەتی تەندروستی ڕەوانەی دەرەوەی وڵات کران.
هەینی، 28ـی تشرینی دووەمی 2025، وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لەسەر فەرمانی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کاروانی چوارەم، لە 52 هاووڵاتی هەرێمی کوردستان لە نەخۆشانی تالاسیمیا و بەخشەران و هاوەڵەکانیان بۆ نەشتەرگەری چاندنی مووخی ئێسک دوای پشکنین و ئامادەکارییەکانی پزیشکی و ڕێکارەکانی زانستی، لە فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتیی لەلایەن وەزارەتی تەندروستی ڕەوانەی دەرەوەی وڵات کران.
وەزارەتی تەندروستی، ئاماژەی بەوە داوە، تەواوی ئەو هاووڵاتییانە بە ئەستۆگرتنی تەواوی خەرجیەکانی چوون و هاتنەوە و مانەوە و پشکنینەکان و نەشتەرگەری و چارەسەرییەکان لەسەر بوودجەی پێویستی دابینکراو بۆ ناردنی 140 تووشبووانی تالاسیمیا بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنی مووخی ئێسک دوای چوونە بواری جێبەجێکردن و ناردنیان بۆ ژمارەیەک نەخۆشخانەی خاوەنی متمانەی نێودەوڵەتی JCI بە بوودجەی نزیکەی 11 ملیار دینار بۆ نەخۆشانی خاوەن بەخشەر و نەخۆشانی نەبوونی بەخشەر.
وەزارەتی تەندروستی باسی لەوەش کردووە، 172 هاووڵاتیی لە نەخۆشخانەکانن و لە ڕۆژانی داهاتووش کاروانی پێنجەم لە تووشبووان وهاوەڵەکانیان بەڕێ دەکرێن.
