كاروانێكی سەر بە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ھەرێمی كوردستانەوە دەربازی رۆژئاوای كوردستان بوو

ھێزەكانی ئەمەریكا گەشتێكیان بەنێو ژمارەیەك گوندی رۆژئاوای كۆردستاندا ئەنجامدا

K24 – ھەولێر:

كاروانێكی سەر بە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ھەرێمی كوردستانەوە لە دەوازەی سنووری ئەلوەلید دەربازی رۆژئاوای كوردستان بوو و بەرەو رمێلان به‌ڕێكه‌وت.

كاروانەكە بریتی بوو لە 25 بارھەڵگر، كە ئۆتۆمبێل، كەرستەی لۆجستی، ژمارەیەك تانكەر، وزەی فرۆكە و زرێپۆشیان لە خۆ گرتبوو.

لە لایەكی دیكەوە، ھێزەكانی ئەمەریكای سەر به‌ ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە یاوەی دوو ھێلیكۆپتەری جەنگی گەشتێكیان بەنێو ژمارەیەك گوندی رۆژئاوای كۆردستاندا ئەنجامدا.

ئەو ھێزانە لە بنگەی ئەمەریكی لە رمێلانەوە بەڕێكەوتن و گەشتەكەیان لە هه‌ریه‌ك له‌ ناوچەكانی تەل كۆچەر، تەل عەلۆ و كریڤات ئەنجامدا بە بەشداری چەند زریپۆشێك و لە ھەندێك شوێندا لەگەڵ منداڵانی ناوچەكە كەوتنە یاریكردن.