پرۆژەی ئاوی خواردنەوەی گوندی ئامۆکان لە هەریر جێبەجێ کرا
به‌گوژمه‌ی 320 ملیۆن دینار پڕۆژه‌ی ئاوی خواردنه‌وه له گوندی ئامۆكان سه‌ربه‌شارۆچكه‌ی هه‌ریر جێبه‌جێكرا، پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن پارێزگای هه‌ولێرتێچووەکەی بۆ ته‌رخانكراوه و ئاوی خواردنه‌وه بۆ 260 ماڵ دابین ده‌كات.
حه‌سه‌ن محەمەد، گوندنشین بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، لەوەتەی ئەم پرۆژەیە دروست کراوە کێشەی بێ ئاوی چارەسەر بووە، کەمێک کێشەمان ماوە ئەویش چارەسەردەکرێت.
عومه‌ر حاجی گوندنشین، گوتی: ئێمەیان لەو نەهامەتییە ڕزگار کرد، سوپاس بۆ خوا ئاوەکی زۆر باشمان بۆ دێت، هەندێک شتی دیکە ماوە ئەویش چارەسەر دەکرێت.
بۆ پرۆژه‌كه سوود له‌ئاوی ژێرزه‌وی وه‌رگیراوه و له‌ماوه‌ی 30 ڕۆژدا ته‌واو كراوه، بۆ دڵنیابوون، به‌دواداچوون بۆ چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی ده‌كرێت.
ڕێزان سه‌عدی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر گوتی: لە چوارچێوەی ئاوەدانکردنەوەی گوندەکان و ئەو پرۆژانەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێی دەکات، دەستی ئاوەدانکردنەوە گەیشتە گوندی ئامۆکان.
ئاماژەی بەوەشدا، دو بیری ئیرتوازیمان هەیە ئاوەکانیان دەگەیەندرێتە کۆگایەکی 200مەتری دووجا، هەروەها نۆ هەزار مەتر ئاو دابەشی سەر گەندەکان دەکات.
پڕۆژه‌کە بە گوژمه‌ی (320)ملیۆن دیناری له‌لایه‌ن پارێزگای هه‌ولێر جێبەجێ کراوە، به‌درێژایی (9200)م بۆری بۆ دانراوە، له‌گه‌ڵ گۆگایه‌كی كۆكه‌ره‌وه‌ی ئاو به‌قه‌باره‌ی (200)مەتری سێجا كه توانای گلدانه‌وه‌ی (200)هه‌زار لیتر ئاوی هه‌یه‌و دابه‌شی سه‌ر (260)ماڵ ده‌كرێت.
