نەیزكێك ژیانی كەسێك 180 پله دهگۆڕێت
لە درووستكردنی تابووتەوە بەرەو ملیۆنێری
K24 – ھەولێر:
لە شەو و رۆژێكدا، كرێكارێكی ئهندۆنیزی، كه لە بواری درووستكردنی تابووت كاری دهكرد، دەبێتە ملیۆنێر، دوای ئەوەی نەیزكێك بەسەر ماڵەكەیدا دەكەوێتە خوارەوە و كێشی نەیزكەكە لە 2 كیلۆگرام زیاترە و نرخەكەی بە نزیكەی 1.8 ملیۆن دۆلار مەزندە دەكرێت.
رۆژنامەی "میترۆ"ی بەریتانی لە میدیاكانی ئەندەنوسیای گواستووەتەوە، "جۆشوا ھۆتاگالنج، تەمەن 33 ساڵ لە دەرەوەی ماڵەكەی خۆی لە شارۆچكەی كۆلانج لە باكووری ئەندەنووسیا تابووتی درووستدەكرد؛ كاتێك بەردێك كەوتە خوارەوە و بنمیچی ماڵەكەی كونكرد و كەوتە ژوورەكەیەوە".
بەپێی رۆژنامەكە جوشوا گوتی: "كاتێك دەستم لە بەردەكە دا ھێشتا ھەر گەرم بوو و زانیم لە ئاسمان كەوتووەتە خوارە، چونكە مەحاڵە یەكێك ئەو بەردەی گرتبێتە ماڵەكەم".
رۆژنامەكە ئاماژەیكردووە بەوەی "تەمەنی بەردەكە، كە كێشی 2.1 كیلۆگرامە، مەزندەدەكرێت نزیكەی 4.5 ملیار ساڵ بێت". سەرنجیشداوە لەوەی "لە جۆری دەگمەنە و نرخەكەی نزیكەی 1.8 ملیۆن دۆلارە".
جوشوا گوتی: من سێ كوڕم بووە، بەردەوام ئومێدم خواستووە كچێكم ھەبێت، پێموایە كەوتنە خوارەی بەردەكە ئاماژەیە لە سەر بەختی باش و بەوەی من كچێكم دەبێت".
سەرچاوە: "سپۆتنیك"