ترەمپ بۆ ئێران: سێ مەرجم بۆ دانوستان هەیە

موجتەبا زولنووری، پەرلەمانتاری ئیران. وێنە: پێگەی ڕۆژنامەی ئیتڵاعات
موجتەبا زولنووری، پەرلەمانتاری ئیران. وێنە: پێگەی ڕۆژنامەی ئیتڵاعات

موجتەبا زولنووری، پەرلەمانتاری ئێران، بانگەشەی ئەوە دەکات، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، مەرجەکانی خۆی بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران، بە محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە ڕاگەیاندووە. 

سێشەممە، 2ـی کانوونی دووەم 2025، پێگەی ڕۆژنامەی ئیتڵاعات، لە زاری موجتەبا زولنووری، ئەندامی کۆمیسیۆنی ماف و دادی پەرلەمانی ئێران، بڵاوی کردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، سێ مەرجی بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران بە محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشنی سعوودیە، ڕاگەیاندووە. 

زولنووری، جەختی لەوە کردەوە "ترەمپ بە بن سەلمانی ڕاگەیاندووە بە گوێرەی ئەم سێ مەرجە، ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیوم لەناو خاکی ئێران، بچڕانی گەیاندنی هاوکاریی بە بەرەی مقاوەمە و کەمکردنەوەی مەودای مووشەکەکانی ئێران، ئامادەیە دانوستان لەگەڵ ئێراندا بکات. ئەم مەرجانە بەلای ئێمەوە ناماقووڵ و نەگونجاون."

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی ئێران، دەڵێت: دانوستان دەبێ لەسەر بنەمای بەخشین وەرگرتن بێت، نەک ئەوەی لایەنی بەرانبەر بە ئارەزووی خۆی و بەگوێرەی بەرژەوەندییەکانی مەرجەکانی دانوستان دیاری بکات. 

دوێنێ، دووشەممە، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند، ئێران ئامادەی دانوستانێکی شەرافمەندانە و دادپەروەرانەیە لەگەڵ ئەمەریکا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی هاوسەنگ.

عراقچی، گوتیشی: ئەوە ئەمەریکایە کە بە سیاسەتە زێدەڕەویی و ملهوڕییەکانی هەوڵەکانی دانوستان لەم هەلومەرجەدا لەناو دەبات.

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment