ئەورووپا لە بڕیاری کۆتاییهێنان بە کڕینی گاز لە ڕووسیا نزیکبووەتەوە

ئەورووپا لە بڕیاری کۆتاییهێنان بە کڕینی گاز لە ڕووسیا نزیکبووەتەوە
ئەورووپا لە بڕیاری کۆتاییهێنان بە کڕینی گاز لە ڕووسیا نزیکبووەتەوە

پەرلەمان و وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا گەیشتوونەتە لەیەکگەیشتنێکی سەرەتایی بۆ قەدەغەکردن و کۆتاییهێنان بە گرێبەستی کڕین و هاوردەکردنی گازی سروشتیی ڕووسیا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی کانوونی یەکەمی 2025، ئاژانسی 'فرانس پرێس' بڵاویکردووەتەوە، شەوی ڕابردوو (سێشەممە، 02ـی کانوونی یەکەم)، لە پەرلەمانی ئەورووپا ڕەشنووسی لەیەکگەیشتنەکە ئامادە کراوە، بۆ ئەوەی لە نزیکترین کاتدا کۆتایی بە هاوردەکردنی گازی ڕووسیا بهێنرێت، بەڵام بەشێک لە وڵاتانی ئەورووپا داوایان کردووە کاتێکیان پێ بدرێت بۆ ئەوەی دوا بڕیاری خۆیان بدەن.

بە گوێرەی ڕەشنووسەکە، تاوەکوو تشرینی دووەمی 2027، یەکێتیی ئەورووپا بە تەواوی کۆتایی بە پشتبەستن بە گازی ڕووسیا دەهێنێت.

هەروەها پەرلەمانی ئەورووپا ڕایگەیاندووە، کۆتاییهێنان بە کڕین و هاوردەی گازی ڕووسیا، کۆتاییهێنانە بە هەڕەشەکانی مۆسکۆ لەسەر بازاڕی وزەی ئەورووپا.

بەگوێرەی ناوەرۆکی ڕەشنووسەکە، لە 1ی تشرینی دووەمی 2027، کۆتایی بە گرێبەستە درێژخایەنەکانی هاورەکردنی گازی شروشتی لە ڕێگەی بۆرییەوە دەهێنرێت، بەڵام بۆ گرێبەستە کورتخایەنەکان لە 25 نیسانی 2026 کۆتایی بە گرێبەستی کڕینی گازی (LPG) و لە 17ی حوزیرانی 2026 کۆتایی بە کڕین و هاوردەی گاز لە ڕێگەی بۆرییەوە دەهێنرێت.

هەرچەندە کۆتا وادە دیاری نەکراوە بۆ پەسەندکردن و بڕیاردان، بەڵام پەرلەمانی ئەورووپا داوای لە وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا کردووە بەروارێکی تەواو بۆ بڕیاردانی کۆتایی دیاری بکەن.

 
Fly Erbil Advertisment