حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان: سبەی دوا وادەی مامەڵەی حاجییانە
گوتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: سبەی پێنجشەممە کۆتا وادەی مامەڵەی ئەو هاووڵاتییانەیە کە ناویان بۆ وەرزی حەجی 2026 گەڕاوەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 3ـی کانوونی یەکەمی 2025، کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕایگەیاند: به گوێرەی ئه‌و ماوه‌ی دانرابوو سبەی پێنج شه‌ممه كۆتا رۆژی وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌ی حاجیان ده‌بێت و هه‌ر كه‌سێك دوا بكه‌وێت خۆی بەرپرسیار دەبێت.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە، ئاماژەی بەوە دا، له رێگه‌ی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومره له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانه‌وه په‌یوه‌ندییان به هه‌موو ئه‌و كه‌سانه كردووه كه ناویان بۆ حه‌جی 2026 گه‌راوه‌ته‌وه تاوه‌كوو مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واو بكه‌ن.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد، بڕیاربوو 27تشرینی دووەمی 2025، دوا واده‌ی وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌ی حاجیان بێت، به‌ڵام به فه‌رمانی وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، وه‌كوو هاوكارییه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ناویان گه‌راوه‌ته‌وه تاوه‌كوو سبەی پێنجشەممە واده‌كه درێژ كرایه‌وه.
دەشڵێت: رۆژانی شه‌ممه كه پشووی فه‌رمییه و رۆژانی دیكه له كاتژمێر 08:30 به‌یانییه‌وه تاوه‌كوو كاتژمێر 04:00 ئێواره كارده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان و ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كانیان و به‌پێی ئه‌و واده‌ی له سعوودیه دانراوه پێویسته تاوه‌كوو ناوه‌ڕاستی مانگی یه‌كی ساڵی 2026 هه‌موو رێككاره‌كان بۆ پرۆسه‌ی حه‌ج ته‌واو بكرێن.
جەخت لەوە دەکاتەوە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئاسانکارییەکی کردووە بۆ هاووڵاتییان و دەیەوێت بە باشترین شێوە مامەڵەکانیان رایبکرێت.
ساڵی داهاتوو پێنج هەزار و 120 کەس سەردانی سعوودیە دەکەن بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج.
