وەزارەتی خوێندنی باڵا 17 ڕۆژ پشووی بە قوتابییانی دەرەوەی وڵاتدا
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەهۆى نزیکبونەوەى پشوەکانى سەرى ساڵى نوێ ، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا بە، ڕێگەپێدان بە قوتابىیانی دەرەوەی وڵات بەمەبەستى گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 3ـی کانوونی یەکەمی 2025، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:بەهۆى نزیکبونەوەى پشوەکانى سەرى ساڵى نوێ و لەبەر چاوگرتنى بارودۆخى ئەو قوتابیانەى لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا بە، ڕێگەپێدان بە قوتابىیانی دەرەوەی وڵات بەمەبەستى گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاماژەی بەوە داوە، لە ڕێکەوتى 19ـی کانوونی یەکەمی 2025، تاوەکوو، 5ـی کانوونی دووەمی 2025، بۆ ماوەی 17 ڕۆژ ئەو ماوەیەى لە شارەکانى هەرێمى کوردستان بەسەرى دەبەن بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت.
