ماوەی تەواوکردنی مامەڵەی حاجیان درێژکرایەوە
گوتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە پێناو دەفەتی زیاتر بۆ ئەوکەسانەی ناوییان بۆ پرۆسەی حەج دەرچووە، وادەی مامەڵەی حاجیان درێژکرایەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 4ـی کانوونی یەکەمی 2025، کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و حاجیانی ئازیز، ماوەی مامەڵەی حاجیان بۆ ڕۆژی دووشەممە، 8-12-2025، درێژکرایەوە.
گوتیشی: درێژکردنەوەی ئەم وادەیە بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی زیاترە بۆ ئەو ئەوکەسانەی ناویان لەپڕۆسەکە دەرچووە یان ڕێنمایی (تنازول) کردن دەیانگرێتەوە، دوای ئەو ڕێکەوتە یەدەگەکان شوێنی ئەوانە دەگرنەوە کە نەھاتوون .
دوێنێ چوارشەممە، کاروان ستوونی، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕایگەیاندبوو، به گوێرەی ئه‌و ماوه‌یەی دانرابوو ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 4-12-2025، كۆتا ڕۆژی وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌ی حاجیان بوو، جگە لەوە بڕیار بوو 27ـی تشرینی دووەمی 2025، دوا واده‌ی وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌ی حاجیان بێت. بەڵام درێژکرابوویەوە بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە.
ئاماژەی بەوەشدا، له ڕێگه‌ی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومره له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانه‌وه په‌یوه‌ندییان به هه‌موو ئه‌و كه‌سانه كردووه كه ناویان بۆ حه‌جی 2026 گه‌ڕاوه‌ته‌وه تاوه‌كوو مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واو بكه‌ن.
ساڵی داهاتوو پێنج هەزار و 120 هاووڵاتی هەرێمی کوردستان سەردانی سعوودیە دەکەن بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج.
