ئابوریناسێکی ئيماراتی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاتەکەی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به ستراتیژی ناوده‌بات
هیلال ئه‌لجابری بۆ كوردستان24، رایده‌گه‌یه‌نێت: سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئیمارات، ئامانجه‌كه‌ی ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی نوێیه له ته‌واوكاری ئابووری و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا.
ئەمڕۆ هەینی 5ی تشرینی یەکەمی 2025، هیلال ئه‌لجابری، شرۆڤه‌كاری ئابووری و پسپۆری وه‌به‌رهێنانى ئيماراتى، تایبەت بۆ کوردستان24، ڕایگەیاند، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئیمارات، ئامانجه‌كه‌ی ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی نوێیه له ته‌واوكاری ئابووری و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولایە، پێگه‌ی ئیماراتیش وه‌ك هاوبه‌شێكی ستراتیژی و باوه‌ڕپێكراوه له هه‌رێمی كوردستان یەکێکە لە گرنگییەکانی ئەو سەردانە.
جابری لە درێژەی قسەکانیدا گوتی،"یه‌كێك له ئاماژه گرنگه‌كانی ئه‌و سه‌ردانه له‌وه‌دایه كه په‌یوه‌ندییه به‌هێزه‌كانی ئیمارات و هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ به‌ره‌وپێشبردن و گه‌شه‌پێدانی ئابووریی ناوچه‌كه، هه‌ڵبه‌ته ئه‌و په‌یوه‌ندییانه هی ئه‌مڕۆ نین و مێژووه‌كی دوور و درێژیان هەیە، ئێمه بووینه برا و كه‌سوكاری یه‌كتر، ئه‌مڕۆ كوردستان پێویستیی به هاوبه‌شێكی ستراتیژییه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ته‌واوی ناوچه‌كه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئیماراتی هه‌ڵبژاردووه، ئه‌مه‌ش متمانه‌ی هه‌ردوولامان به‌یه‌كتر بۆ به‌ره‌وپێشچوون و سه‌قامیگیریی ناوچه‌كه زیاتر و به‌هێزتر كردووه.
ئاماژەی بوەشکرد، ئیمارات هه‌میشه نموونه‌ی شه‌راكه‌تێكی ئه‌رێنی پێشكه‌ش ده‌كات، هه‌رێمی كوردستانیش نموونه‌ی ئه‌و ژینگه له‌باره‌یه كه نرخی ئه‌و شه‌راكه‌ته ده‌زانێت، ئه‌و شه‌راكه‌ته‌ش خۆی له ستراتیژیه‌تێكی گه‌وره‌دا ده‌بینێته‌وه، له وزه‌ی نوێبووه‌وه بگره تا ده‌گاته فڕۆكه‌وانی، خانوبه‌ره، ته‌كنه‌لۆژیای دارایی، خۆراك و كشتوكاڵ.
هیلال ئه‌لجابری، جەختی کردەوە، ئامانجێكی ستراتیژی دوورمه‌وداش له‌و شه‌راكه‌ته‌دا هه‌یه و په‌یوه‌ندی زۆر به‌هێز هه‌ردوولا به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، ئه‌مه‌ش واده‌كات پێگه‌ی كونسوڵخانه، كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانی ئیماراتی له هه‌رێم به‌هێزتر بێت، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆ بوونی هاوبه‌شیه‌كی راسته‌قینه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و هاوبه‌شیه‌ش له زۆری ژماره‌ی كۆمپانیاكان و گه‌شتیارانی نێوان ئیمارت و هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا ره‌نگی داوه‌ته‌وه.
