سارا تەڵایی: هونەرمەندی ڕاستەقینە دەبێت لەخزمەت گەل و نیشتیمانەکەی دابێت
خانمە نیگارکێش و میوزیکژەن سارا تەڵایی، لەو چاوپێکەوتنە تایبەتەیدا بۆ کوردستان24، باس لەهونەری نیگارکێشان و تیشک دەخاتە سەر نوێترین پڕۆژەی هونەری خۆی و دەڵێت: خەریکی ئامادەکاری پڕۆژەیەکی مێژووییم لە سەر بەردە بەنرخەکان.
کورتەیەک لە چالاکییە هونەرییەکانت باس بکە؟
ماوەی نۆ ساڵ ماموستای ڕاهێنانی هونەری و سەرپەرشتیاری بەشە هونەرییەکان بووم، لە دەزگای ڕۆشنبیری زانکۆکانی جیهان بۆ پەرەپێدان و گەشەپێدانی ڕۆشنبیری. هەروەها ماوەی 18 ساڵ بە فەرمی لە بازنەی هونەریدا خەریکی چالاکی، خوێندنەوە و بەرهەمهێنانی هونەری بووم، لە 100 دانە پێشانگەی شێوەکاری هاوبەش و تایبەت بەشداریم کردووە، هەروەها خاوەنی چوار پەرتوکی هونەری و میژووییم پەڕتوکەکانم وەکو، هونەری نەخشاندن، زانستی نەخش و ڕەنگ، گرافیک، چاپی دەست و جۆرەکانی، کورد لە نەخشی ئاسەواردا، نامیلکەی DEO. هەروەها خاوەنی تەکنیکی تایبەت بە خۆمم لە ناوی ئابسترەی سیحراوی یا magical abstract لە بەشی شێوەکاری کە ڕەنگەکان خۆم درووستیان دەکەم. زیاتر لە بواری شێوەکاری و بەرد و گەوهەرەکان چالاکیم هەیە و ئەو هونەرانەش بەشێکە لە ژیانم و چالاکی ڕۆژانە من. هەروەها مۆسیقا (ئامێری دەف و زەرب)، بەشی بەرد و گەوهەرەکان، گەوهەر تاشی و کارۆوینگ، گرافیک چاپە دەستییەکان، شیعر، توێژینەوەی مێژوویی و نوسینی سەرچاوەی هونەری، پەیکەرەسازی.
له كه‌یه‌وه ده‌ستت به نیگاركێشی كردووه؟
له منداڵییه‌وه خولیای نه‌خش و نیگار بووم و یه‌كێك له هیواكانم بوو، ماوه‌ی چەندین ساڵه له‌و هونه‌ره‌دا ڕاهێنان و چالاكیم هه‌یه و ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر هۆگری هونه‌ره‌كه‌م ده‌بم و له‌گه‌ڵیدا ده‌توێمه‌وه، هه‌روه‌ها لای زۆربه‌ی مامۆستا فارسه ناوداره‌كان ئه‌زموونی نه‌خشاندنم بینیوه.
لەڕێگەی تابلۆکانتەوە دەتەوێ چی پەیامێک بگەیەنیت؟
نیشاندانی دیوە شاراوەکانی جوانی ژین و ژیان کە هەڵگری پەیامی ئاشتی و ئاوەدانی، ئەوین و ئارامی، ژن و ئازادی، نیشتمان دۆستی بێت.
بەکێ دەگوترێت نیگارکێشی زۆرباش؟
باش و خراپی بە پێوەری ڕامان و روانگەی مرۆڤەکان دەگۆڕدرێ، بەڵام لە ڕوانگەی منەوە هونەری باش لە ناخی هونەرمەندی ڕاستگۆ و ڕەسەن هەڵدەقوڵێ، هونەرمەند دەبێت هەستی ڕاستەقینەی خۆی بە ڕەنگ بخاتە سەر تابلۆ و لە خزمەت گەل و نیشتیمانەکەی دا بێت.
زیاتر چی جۆرە تابلۆیەک دەنەخشێنی؟
تابلۆیەک کە هەڵقوڵاوی شۆرشێک بێت، کە لە ناخی مندا ڕوویدا بێت.
تۆ شارەزای بواری جیۆلۆجی، چۆن بەردی پڕ گەوهەر و بە نرخ بناسینەوە؟
هەر بەردێک بەو پێوەرانە وەک ڕەنگ، دەگمەنی، پتەوی، شووشەیی دەوڵەمەند بوو، دەتوانین بڵێین بۆ قۆناغی گەوهەرتاشین دەبێت و گونجاوە.
فه‌لسفه‌ی هونه‌ری تۆ چییه؟
له ڕوانگه‌ی گه‌وره هونه‌رمه‌ندان و كه‌سایه‌تییه به‌رهه‌مدار و به‌تواناكانی بواره جۆراجۆره‌كانی هونه‌ره‌وه، پێناسه و شرۆڤهگهلێكی جیاواز و ڕه‌نگاوڕه‌نگ و به پێزیان بۆ هونه‌ر كردووه كه هه‌ركامه‌یان شیاو و هه‌ڵگری ده‌یان لێكۆڵینه‌وه‌ی پسپۆڕانه و پڕبایه‌خن، بۆیه له‌مباره‌یه‌وه ڕۆژهه‌ڵاتناس و ڕووناكبیرێكی گه‌وره‌ی ئه‌رمه‌نی به‌ناوی ئه‌بووڤیان ده‌ڵێ: له نێوان هه‌موو كورده‌كاندا ته‌نانه‌ت پیره‌پیاو و پیره‌ژنی نه‌خوێنده‌واریش، هه‌ست به به‌هره‌ی شاعیری ده‌كرێت، به چه‌شنێك كه زۆربه‌یان له گۆرانی چڕیندا به توانان و له‌وپه‌ڕی ساده‌ییه‌وه گۆرانی به‌سه‌ر دۆڵ و چیا و تاڤگه و ڕووبار و چه‌ك و ئه‌سپ و قاره‌مانێتی و جوانی خۆیاندا ده‌ڵێنه‌وه".
لەگەڵ کام گرووپی میوزیک کار دەکەین؟
زۆرتر لەگەڵ گروپی نەورۆز و کەرکوک، بەڵام لە هەر شوێنێک چالاکی هەبێت و ڕێزی هونەرم بگیرێ. من پێشوازی لێ دەکەم.
پڕۆژەی نوێت چی دەبێت؟
خەریکی ئامادەکاری پڕۆژەیەکی مێژووییم لە سەر بەردە بەنرخەکان.
خانمە نیگارکێش و میوزیکژەن سارا تەڵایی، لە ساڵی 1986 لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە مەهاباد لە دایکبووە. لە تاران و مازەندەران خوێندنی تەواو کردووە. دەرچووی کۆلێژی هونەرە جوانەکانە لە پەردیسی تاران و پیشەسازی دار و کاغەز لە مازەندەرانی ئێران. خاوەنی بڕوانامەی هونەری دکتۆرایە لە بەشی شێوەکاری. لە ڕۆژهەڵات خاوەنی فێرگەی هونەری شێوەکاریی ژیوار بووە.

