به ڤیدیۆ.. ئاگر له زیندانێكی رووسیا كه‌وته‌وه
گه‌وره‌ترین زیندانه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی فریاكه‌وتنی رووسیا، بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی "ئه‌ڵتای"ی هه‌ڵكه‌وتوو له باشووری سیبیریا و نزیك له سنووری كازاخستان، ئاگر له زیندانی شاری "بارناوڵ" كه‌وتووه‌ته‌وه، كه گه‌وره‌ترین زیندانی هه‌رێمه‌كه‌یه و زیاتر له (2) هه‌زار زیندانی تێدایه.
وه‌زاره‌ته‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، سه‌ره‌تا ئاگره‌كه له پانتاییه‌كی فراوانی سه‌رئاو و شوێنی جل شوشتنی زیندانه‌كان كه‌وتووه‌ته‌وه و بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی گیانی لێ بكه‌وێته‌وه، ئاگره‌كه كۆنترۆڵ كراوه.
چالاكانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چه‌ندین گرته‌ی ڤیدیۆیی تایبه‌ت به‌و رووداوه‌یان تۆمار كردووه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه و تێیاندا ده‌رده‌كه‌وێت ستوونی دووكه‌ڵ له‌سه‌ر بانی زیندانه‌كه به‌ره‌و ئاسمان به‌رز بووه‌ته‌وه.