"محەمەد سەڵاح ماڵئاوایی لە لیڤەرپوول دەكات"
محەمەد سەڵاح خێزانەكەی بۆ ماڵئاواییكردن لە لیڤەرپوول ئاگادار كردووەتەوە
محه‌مه‌د سه‌ڵاح دوایين رۆژه‌كانی له لیڤه‌رپوول به‌ڕێده‌كات و به خێزانه‌كه‌ی گوتووه له یاریی داهاتووی رێدز به‌رامبه‌ر برایتۆن ماڵئاوایی له هانده‌رانی ئانفێڵد ده‌كات، به‌ڵام هێشتا دیار نییه ماڵئاواییكردنی سه‌ڵاح یه‌كجارییه یانیش ته‌نیا بۆ جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقایه.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح له دوایین سێ یاریی لیڤه‌رپوول له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی دوورخراوه‌ته‌وه ته‌نانه‌ت له یاریی رابردوو به‌رامبه‌ر لیدز یونایتد له گه‌ڕی 15ـی پرێمه‌رلیگ یه‌ك خوله‌كیش یاریی نه‌كرد.
محه‌مه‌د سه‌لاح له‌م وه‌رزه به‌شداریی 19 یاریی له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول كردووه و پێنج گۆڵ و سێ ئه‌سیستی هه‌یه، به‌ڵام له دوایین سێ یاریی به‌بێ روونكردنه‌وه خراوه‌ته سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ. لەمبارەیەوە یاریزانه میسڕییه‌كه به راگه‌یاندنه‌كانی گوت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئارنی سلۆت نه‌ماوه و ناشزانێت له داهاتوو چی رووده‌دات.
لەم نێوەندەدا هیچ كه‌سێك به‌قه‌ده‌ر یانه‌كانی سعوودیه ئه‌م ناكۆكییه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاحیان پێخۆشنییه به‌تایبه‌تی دوو ساڵه هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌ره میسڕییه‌كه ده‌ده‌ن.
رۆژنامه‌ی تێلیگرافی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر ئۆفه‌ری بۆ بێت ئه‌وا یانه‌ی لیڤه‌رپوول ئاماده‌ن له زستان ده‌ستبه‌رداری محه‌مه‌د سه‌ڵاح بن، لە بەرامبەردا رۆژنامه‌ی ریازه‌ی سعوودیش ئاشكرای كردووه هیلال و چه‌ندین یانه‌ی دیكه‌ی سعوودی ئاماده‌ن هه‌مان ئۆفه‌ری هاوینی رابردوو پێشكه‌ش بكه‌نه‌وه و سه‌ڵاح بكه‌ن به خاوه‌نی یه‌كێك له گه‌وره‌ترین مووچه‌كانی جیهان، به‌ڵام فابریزیۆ ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند لیڤه‌رپوول هیچ ئۆفه‌رێكی پێنه‌گه‌یشتووه.
سه‌ڵاح هێشتا یاریزانی لیڤه‌رپووله و گرێبه‌سته‌كه‌شی له هاوینی 2027 كۆتایی دێت، به‌ڵام رۆژنامه به‌ریتانییه‌كان ئاشكرایان كردووە لیڤەرپوول دەیەوێت دەستبەرداری سەڵاح بن و لە ئێستادا به‌دوای شوێنگره‌وه‌یه‌كی گونجاو‌دا ده‌گه‌ڕێن بۆ ئەوەی لە گواستنەوەی زستانە بیگوازنەوە.
باركۆلای فه‌ڕه‌نسی و یاریزانی پاریس سانجێرمان نزیكترین یاریزانه بۆ ئه‌وه‌ی لیڤه‌رپوول بیگوازێته‌وه ریزه‌كانی، به‌ڵام كێشه‌ی لیڤه‌رپوول له‌م گواستنه‌وه‌یه ئارسێناڵە كه ئه‌وانیش هه‌مان ئامانجیان هه‌یه و ده‌یانه‌وێت بیگوازنه‌وه ریزه‌كانیان.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح له هاوینی 2017ـه‌وه په‌یوه‌ندی به لیڤه‌رپووله‌وه كرد له‌گه‌ڵ سورپۆشه‌كانی مێرسیساید به‌شداریی 420 یاریی كردووه و 250 گۆڵ و 116 ئه‌سیستی كردووه و ناسناوه‌كانی پرێمه‌رلیگ و چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵیان به‌ده‌ستھێناوه و به یه‌كێك له ئه‌فسانه گه‌وره‌كانی مێژووی لیڤه‌رپوول و پرێمه‌رلیگ داده‌نرێت.
