ئایدن مەعروف: دژی هەر لایەنێک دەوەستینەوە کار بۆ تێکدانی پێکەوەژیان بکات
وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان سەردانی کریستیانەکانی کۆیە و گۆڕستانی هەرمۆتەی کرد و ڕایگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان دژی تێکدانی پێکەوەژیانە.
یەکشەممە، 7ـی کانوونی یەکەمی 2025، ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان سەردانی کریستیانەکانی کۆیە و گۆڕستانی کریستیانەکانی کرد لە گوندی هەرمۆتە.
لە سەردانەکەدا ئایدن مەعروف دووپاتی کردەوە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە توندی دژی هەر کەس و لایەنێک دەوەستێتەوە، کە کار بۆ تێکدانی پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان بکات.
3ـی کانوونی یەکەمی 2025، لە گوندی هەرمۆتەی سەر بە قەزای کۆیە، هێرش کرایە سەر گۆڕستانی کریستیانەکان و چەند گۆڕێک شێوێنران.
