ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی بۆ سەر باشووری لوبنان دەست پێکرد
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، ئیسرائیل نزیکەی هەشت هێرشی ئاسمانی کردە سەر شوێنەکانی حزبوڵڵا لە ناوچەی ئیقلیم ئەلتوفاح لە باشووری لوبنان. سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند؛ ژێرخان و بنکەکانی مەشقی هێزی ڕەزوانی سەر بە حزبوڵڵای کردووەتە ئامانج.
ڕۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنۆتی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، ئامۆژگاری بنیامین ناتانیاهۆی کردووە، لە هەڕەشەی سەربازییەوە بۆ سەر غەززە و لوبنان بگۆڕێت بۆ ڕێوشوێنی دیپلۆماسی. بەگوێرەی زانیارییەکان، وادەی دیپلۆماسییەکە بۆ داماڵینی چەک لە حزبوڵڵا لە کۆتایی کانوونی یەکەمدا کۆتایی دێت.
لەلایەکی دیکەوە، نەعیم قاسم، جێگری سکرتێری گشتیی حزبوڵڵا، هۆشداریدا لە هاوتەریببوون لەگەڵ داخوازییەکانی ئیسرائیل و جەختی کردەوە، هێرشە ئیسرائیلییەکان ئامانجیان داگیرکارییە نەک وەڵامدانەوەی چەکەکانی ئەوان.
