ئالۆنسۆ لە دۆخێكی ئێجگار خراپ رووبەڕووی مامۆستایەكەی دەبێتەوە

ئالۆنسۆ بۆ یارییەكەی مان سیتی نیوەی زیاتری پێكهاتەكەی لە كێشەدایە

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مانچێستەر سیتی و چابی ئالۆنسۆ راهێنەری ریال مەدرید
پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مانچێستەر سیتی و چابی ئالۆنسۆ راهێنەری ریال مەدرید

ریاڵ مەدرید لە دۆخێکی نالەبار میواندايری مانچێستەر سیتی دەکات، زۆرێک لە سەرچاوەکانی ئیسپانیا باس لەوە دەکەن، ئەگەر یانە شاهانەکە لەم یارییە براوە نەبێت، راهێنەری یانەکە لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە. لە دوایین یەکەمی ئامادەکاری یانە شاهانەکە هەشت یاریزان بەشداريی راهێنانەکانیان نەکردووە، دیارترینیان کیلیان ئێمباپێ گۆڵکاری یانەکەیە.
بڕیارە سبەی چوارشەممە، لە یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە كاتژمێر 11:00ـی شەو ریال مەدرید میوانداریی مانچێستەر سیتی بكات.

رەنگە ئەم یارییە ببێتە دوایین یاری بۆ چابی ئالۆنسۆ وەکو راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، بەوپێیەی بەشێك لە میدیایەكانی ئیسپانیا ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن ئەگەر ریال مەدرید نەتوانێت بەرامبەر مانچێستەر سیتی سێ خاڵی یارییەکە بباتەوە، ئالۆنسۆ دەبێتە قوربانی و دەبێت پۆستەكەی جێبهێڵێت.
مێرنگی لە پێنج یاری رابردووی لە چامپیۆنزلیگ تەنها لە یەک یاری دۆڕاوە ئەویش بەرامبەر لیڤەرپوول بووە، لە بەرامبەردا چوار یاری براوە بووە و بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ، خانەی پێنجەمی ریزبەندی گرتووە، بە بردنەوەیان لەم یارییەش، تاوەکو رادەیەکی زۆر سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی شازدە مسۆگەر دەکەن.

پوختەی قسەكانی ئالۆنسۆ لەبارەی یارییەكە:
بێگومان دەتوانین بەخێرایی بگەڕێینەوە، هەموو ئەو نیگەرانییەی هەمانە بۆ یاری بەیانی بیکەینە خاڵێکی بەهێز، ئێستا تەنیا بیر لە یاری داهاتوومان بەرامبەر مانچێستەر سیتی دەکەینەوە، دۆخی تیپەکە باش دەبێت وە دەتوانین ئەمە بکەین، لەتۆپی پێدا کات و ساتی جیاواز هەیە، خۆشبەختانە دەتوانرێت بگۆڕدرێت، ئێمەش لەم ساتەداین، پێموابێ داهاتوو باشتر دەبێت ، پێویستە رووبەرووی ئەم دۆخە ببینەوە کە تێیداین، نەک تەنیا خۆم یاریزانەکان و تەنانەت هاندەرانیش ، مانچێستەر سیتی یانەیەکی ئاشنایە لەگەڵ ئیمە لەچەند ساڵی رابردوو چەند جارێک یاریمان کردووە، دەزانم تەحەدایەکی گەورەیە بەڵام لەم دۆخەی ئێمە وەک دەرفەتێکە، بێوگمان پەیوەندیم لەگەڵ لیڤەرپوول هەبووە، یانەی پێشووی من بووە، بەڵام ئێستا من راهینەری ریال مەدریدم تەنیا بیر لەم یانەیە دەکمەوە،هەرگیز نازانم لەداهاتوو چی روودەدات.

نیوەی یاریزانانی ریال مەدرید كێشەیان هەیە
لە دوایین یەکەی راهێنانەکانی یانەی ریاڵ مەدرید، هەشت یاریزانی یانەکە بەشداریان نەکردووە، دیارترینیان لەوانە کیلیان ئێمباپێ گۆڵکاری یانەکەیە، ئەو یاریزانە بەشداری کردنی لە یارییەکە یەکلایی نەبووەتەوە و ئەمڕۆ بەتەنیا راهێنانی کردووە.
بێجگە لە ئێمباپێ حەوت یاریزانی دیکەی ریاڵ مەدرید بەشداریی مەشقەكانی ئەمڕۆ ئێوارەیان نەکردووە، ئەوانیش بریتین لە کاماڤینگا، کارڤاخال، ئارنۆڵد، هاوسن، مێندی، ئالابا و مێلیتاو، بێجگە لە کاماڤینگا کە گومان هەیە بەشداری بکات، ئەوانی دیکە هیچ کامیان بەشداری یارییەکە ناکەن.

 

 
 
 
 
 
 

 

 

Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل