پوتن: ئیدارەی ئەمەریکا گوێ لە نیگەرانییەکانی ڕووسیا دەگرێت

ڤلادیمێر پوتن
ڤلادیمێر پوتن

ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، وڵاتانی ڕۆژئاوا بە هاوکاریی ناتۆ هەوڵدەدەن کۆتایی بەو کەشە بهێنن، کە لەدوای یەکێتی سۆڤیەت ماوەتەوە.
سەرۆکی ڕووسیا هەڵسوکەوتی وڵاتانی ئەورووپای بە هەڕەشە بۆسەر ئاسایشی وڵاتەکەی لە قەڵەمدا و گوتیشی، هەڵسوکەوتی ناتۆ و وڵاتانی ئەورووپا هەڕەشەیە بۆسەر ڕووسیا و پابەندین بە وەڵامدانەوەیان.

سەبارەت بە لێدوانی هەندێک لە دەسەڵاتدارانی یەکێتی ئەورووپا لەبارەی نیازی ڕووسیا بۆ هێرشکردنە سەر خاکی وڵاتانی یەکێتییەکە، پوتن ئاماژەی بەوەدا، ئەو دەنگۆیانەی باس لە نیازی ڕووسیا بۆ هێرشکردنە سەر ئەورووپا دەکەن، یان ئامانجیانە ڕووسیا ئیستیفزاز بکەن یاخود لە لاوازییانە، هەروەها ئێمە پارێزگاری لە بەرژەوەندییەکانمان دەکەین و هێرش ناکەینە سەر هیچ وڵاتێک.
هەروەها سەرۆکی ڕووسیا  ڕەتیکردەوە، ئەوان دژی ئەوەبن، کە ئۆکرانیا ببێتە ئەندامی یەکێتی ئەورووپا گوتیشی، ئێمە دژی ئەوەبووین ئۆکرانیا ببێتە ئەندامی ناتۆ، بەڵام دژی ئەوە نین،کە ببێتە ئەندامی یەکێتی ئەورووپا.
لەبارەی پەیوەندییەکانی ئێستای واشنتن و مۆسکۆ، پوتن ڕوونیکردەوە، ئیدارەی ئێستای ئەمەریکا گوێ لە ڕووسیا و نیگەرانییەکانی دەگرێت.

لە مانگی ئابی ئەمساڵ، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا و دۆناڵد ترەمپ لە ویلایەتی ئالاسکای ئەمەریکا کۆبوونەوە و هەردوولاش جەختیان لەوە کردەوە، کە کۆبوونەوەکەیان ئەرێنی بووە.
لە 21ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ترەمپ پلانێکی 28 خاڵی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا ئامادەکردووە و ڕادەستی مۆسکۆ و کیێڤی کردووە، گرنگترین خاڵی ڕێککەوتننامەکەش، کە تاوەکو ئێستاش کێشە و ناکۆکی لەسەرە و نەتواندراوە چارەسەر بکرێت، ئەوەیە، کە دەبێت ئۆکرانیا دەستبەرداری ناوچەکانی دۆنێتسک و لۆهانسک ببێت، ئەمەش نیگەرانی و دژایەتی ئۆکرانیای لێکەوتەوە و لەبەرامبەردا ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، ئەمەریکییەکان دەیانەوێت سازش و خاڵی هاوبەش بدۆزنەوە، بەڵام کاتێک دێتە سەر باسی خاک، هیچ سازشێک لە ئارادا نییە.

 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل