دوو برا لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە تونێلی پیرمام سووتان و مردن

بەرگریی شارستانی هەولێر ئاشکرای دەکات، لە تۆنێلی پیرمام ئۆتۆمبێل وەرگەڕاوە و ئاگری گرت، بەهۆیەوە شوفێری ئۆتۆمبێلەکە و سەرنشینێکی کە برای یەکترن گیانیان لەدەستداوە.

ئەمڕۆ هەینی 12ـی کانوونی یەکەمی 2025، بەڕێوەبەرايەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، بەهۆی تيژڕەوی وخێرا لێخوڕينەوە لەناو تونێلی پيرمام، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تاکسی وەرگەڕاو دوو کەس تێیدا گیانیان لەدەستدا  کە برای یەکترن، یەکیان شوفێر بووە، ئەوەی دیکەش سەرنشین بووە.

بەرگریی شارستانیی ئاشکرای کردووە، سيستەمی ئۆتۆمبێلەکە غاز بووە، بۆیە لەگەڵ وەرگەڕانی، ئۆتۆمبێڵەکە ئاگری گرتووە و بەتەواوی سووتاوە.

بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاماژە بەوە دەکات، تيمەکانیان تەرمەکانیان بە سووتاوی لەنێو ئۆتۆمبێلەکە دەرهێناوە و ڕەوانەی پزيشکی دادیان کردوون.

شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر ڕایگەیاند: دوو گەنجەکەی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون و گیانیان لەدەستداوە، ناویان (سەهەند شاكر ڕەسوڵ، سوهەیب شاکر ڕەسوڵ)ـە.

 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل