پارتێكی توركی: ئەردۆغان ئیرادەی ئەنجامدانی چاكسازی نییە
ئەردۆغان واز بێنە لە بازارگەرییەت بۆ مانەوەت لە پۆستەكەتدا
K24 – ھەولێر:
میرال ئاكشنار، سەرۆكی پارتی "خێر"ی نەتەوەیی بەرھەڵستكار لە توركیا گومانیكرد لە توانای سەرۆكی توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەوەی بتوانێت چاكسازییەكانی لە بواری ئابووری و دادوەری ئەنجامبدات.
پاساوی ئەكشنار بۆ گومانەكەی ئەوەبوو، ئەردۆغان ئیرادەی ئەنجامدانی چاكسازیی نییە.
گوتیشی: "ئەردۆغان ئیرادەی ئەنجامدانی ئەو چاكسازییانەی نییە، كە باسی دەكات و پێكھاتەی كابینەكەشی ئەو توانا و بەھرەیەیان نییە بۆ ئەنجامدانی چاكسازی...".
بە "ئەردۆغان"یشی گوت: "ئەردۆغان واز بێنە لە بازاڕگەری بۆ مانەوەت لە پۆستەكەتدا".