لە بەغدا بەهۆی خەرجنەکردنی پارە ژمارەیەک پڕۆژە وەستاون
ژماره‌یه‌كی زۆری پڕۆژه‌كان له به‌غدا به‌هۆی خه‌رجنه‌كردنی شایسته‌ی به‌ڵێنده‌ران له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه كاركردن تێیاندا وه‌ستاوه، پسپۆڕانیش وه‌زاره‌تی دارایی به به‌رپرسیاری یه‌كه‌می ئه‌و بابه‌ته ده‌زانن، به‌تایبه‌ت كه نه‌یتوانیوه ڕێگا‌یه‌كی ته‌ندروست بدۆزێته‌وه بۆ ئیداره‌دانی دارایی، وێڕای بێتوانایی له ئاماده‌كردنی خشته‌كانی بودجه‌ی ساڵی 2025.
وه‌ك دیاره، ڕۆژبه‌ڕۆژ كێشه‌ی به‌ڵێنده‌ران له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت قووڵتر ده‌بێته‌وه، به‌دیاریكراویش وه‌زاره‌تی دارایی، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی زۆربه‌یان شایسته داراییه‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان.
مسته‌فا دلێمی، به‌ڵێنده‌ر بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، هه‌موو به‌ڵێنده‌ران ساڵانه كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی بۆ پڕۆژه‌كان ده‌كڕن، به‌و ئومێده‌ی حكوومه‌ت شایسته داراییه‌كانیان قۆناغه‌كانی جێبه‌جێكردن خه‌رج بكات، ئێستاش كاتێك به‌ڵێنده‌ر دێته سه‌ر جێبه‌جێكردن، شۆك ده‌بێت به‌وه‌ی گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌تاڵه، به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌ده‌یان پڕۆژه وه‌ستاون.
پسپۆڕانی بواری ئابووریی هۆكاریی ئه‌مه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی ده‌گێڕنه‌وه، به‌تایبه‌ت به‌هۆی بێتواناییه‌كه‌ی له ئیداره‌دانی بودجه و دارایی به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست، وێڕای نه‌ناردنی خشته‌كانی بودجه‌ی ئه‌مساڵ بۆ په‌رله‌مان.
د. سه‌فوان قوسه‌ی، ئابووریناس دەڵێت: دواكه‌وتنی وه‌زاره‌تی دارایی له ئاماده‌كردنی خشته‌كانی تایبه‌ت به بودجه‌ی ساڵی 2025 هۆكاری سه‌ره‌كیی خه‌رجنه‌كردنی شایسته‌ی به‌ڵێنده‌رانه له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا، پاره‌كه‌ش ئه‌وه‌نده زۆر نییه، به‌ڵام پێویسته وه‌زاره‌تی دارایی بزانێت چۆن ئیداره‌ی نه‌ختینه‌ی به‌رده‌ستی بدات، سه‌ره‌تا به‌شێوه‌ی شایسته و دواتریش به‌شێوه‌ی نه‌فه‌قاتی پارپشتیكراو.
به‌رزبوونه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی عێراق به‌تایبه‌ت قه‌رزه ناوخۆییه‌كان بۆ ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی و نه‌بوونی بودجه‌ی گشتی مه‌ترسی لای ئابووریناسان دروست كردووه، له‌وه‌ی نه‌توانرێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بكرێت، وێڕای وه‌ستانی پڕۆژه‌كان به‌ته‌واوی.
