خانمێكی ده‌ستڕه‌نگین له كه‌لوپه‌لی فڕێدراو كاری ده‌ستی ناوازه دروست ده‌كات
"مەرج نییە ھەرشتێك گرانبەھا بێت جوان بێت بە پێچەوانەوە دەركەوتووە كە مرۆڤ چەندە سادە بژیت ئەوەندە ئاسودەتر دەبێت"
K24 - هه‌ولێر:
نازه‌نین ساڵح، خانمه كوردێكی دانیشتووی به‌لجیكایه، به كاری ده‌ستی، دیزاینی ناوازه له كه‌لوپه‌لی كۆنه و فڕێدراو دروست ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك بۆ هه‌ر دیزاینێكی سه‌رنجڕاكێش، پێویستی به كڕینی هیچ كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانی گرانبه‌ها بێت.
نازه‌نین ساڵ كه قوتابی به‌شی دیزاینی ئه‌سكه‌نده‌ناڤیایه، بۆ كوردستان 24 ده‌ڵێت: "مەرج نییە ھەرشتێك گرانبەھا بێت یەعنی دەبێ جوان بێت بە پێچەوانەوە دەركەوتووە كە مرۆڤ چەندە سادە بژیت ئەوەندە ئاسودەتر دەبێت، بەتایبەتی ئێمە قەیرانی ئابوری زیاتر ژیانمان ئاڵۆزتر دەكات . كاری دیزاین ئەوەندەی پەیوەندی بە ھونەرەوە ھەیە ئەوەندە پەیوەندی بە پارەوە نیە كەسێكی جوانساز لە كەرەستەی سەرەتایی دەتوانیت داھێنان بكات".
نازه‌نین، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌و وێنانه‌ی كه له رێگه‌ی كوردستان 24 بڵاویكردوونه‌ته‌وه، خۆی دروستی كردوون و هه‌مووی له كه‌ره‌سته‌ی ساده و فڕێدراو و دووباره به‌كارهێنراو، دیزاین كراون.
ئه‌و خانمه ده‌ستڕه‌نگێنه ئومێده‌واره خانمانی كورد پشت بەم ستایلە سادەو مۆدێرنە ببەستن و پەنا نەبەن بۆ شتە حازر و گرانبەھانی بازاڕكاری ھونەری رێكخستنی ماڵەكانیان خۆیان بن
نازه‌نین باس له شێواز و ستایلی ئه‌سكه‌نده‌ناڤی ده‌كات و ده‌ڵێ: "دیزاینی ناوەوەی ئەسكەندەناڤی سادەو ھێمنە، لە پەنجاكانەوە ھەیە و تا ئێستاش ھەر بە ناوبانگە و لەھەموو وڵاتانی ئه‌وروپی لە لایەن دیزاینەرەكانەوە كاری پێدەكرێ".
ئێستا نازه‌نین خۆیشی به شێوه‌یه‌كی گشتی پشت به‌م دیزاینە سادەیە ده‌به‌ستێت، كه سه‌رنجی زیاتر له‌سه‌ر رەنگی سپییه و كه‌ره‌سته‌ی سرووشتی وەك دار‌و تەختەو پێست به‌كارده‌هێنرێن.
.jpeg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)