تیمەکانی کوردستان فاوندەیشن قوتابخانەی قەندیل لە تەکیە نۆژەن ده‌كه‌نه‌وه‌

تیمەکانی ڕێکخراوی کوردستان فاوندەیشن، دەستیان بە نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەی قەندیل لە ناحیەی تەکیە کردووە.

قوتابخانەی قەندیل وەک لە دیمەکاندا لەکاتی لافاوە دەردەکەوێت، زۆرترین زیانی بەرکەوتووە و زۆرینەی پۆل و هۆڵەکانی بە کەڵکی خوێندن نەماون.

ئێستا تیمەکانی ڕێکخراوی کوردستان فاوندەیشن، سەرقاڵی پاککردنەوەی ئەو قوڕ و ئاوەن کە چووەتە نێو قوتابخانەکانەوە.

مامۆستایەک لە کاتی لافاوەکە کە لە قوتابخانەی قەندیل بووە، تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، لە کاتی لافاوەکە نزیکەی 260 قوتابی لە قوتابخانەکەدا بوون، بە زەحمەتییه‌کی زۆر توانیان قوتابییەکان دەرباز بکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە، بەهۆی ئەو شەپۆلەی بارانبارینەی چەند ڕۆژێکە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لافاو لە سەنتەری قەزای چەمچەماڵ و دەوروبەری ڕووی دا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لە دەستدا و 12 کەسیش بریندار بوون. هاوکات زیان بە زیاتر لە 500 خانوو و دەیان فەرمانگە و قوتابخانەی سنوورەکە کەوت.

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل