شاره‌وانی نیویۆرك سزای دارایی به‌سه‌ر په‌رستگایه‌كی جوودا سه‌پاند
"ده‌سه‌ڵاتدارانی نیویۆرك له هه‌وڵی ئه‌ودان تۆمه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و تایه‌فه‌یه لابده‌ن"

K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی "فرانس پرێس" بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی رێكخستنی ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری به‌بێ ره‌چاوكردنی رێوشوێنی خۆپارێزی، شاره‌وانی نیویۆرك سزایه‌كی دارایی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر په‌رستگایه‌كی جوو له تائیفه‌ی "الحسیدیم" له برۆكلن سه‌پاند.
به سه‌ماكردن و گۆرانی گوتنه‌وه، هه‌زاران كه‌س له به‌ناگهێشتكراوان، به‌شدارییان له ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریی ئه‌و په‌رستگایه كرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی ره‌چاوی رێوشوێنی خۆپارێزی دژی كۆرۆنا بكه‌ن، وه‌ك به‌ستی ده‌مامك و دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی.
حاكمی نیویۆرك، "بیل دی بلسیۆ" رایگه‌یاند، شاره‌وانی نیویۆرك بڕی (15 هه‌زار) دۆلاری له‌سه‌ر په‌رستگای "یتییف لیف"ی جووه‌كان له‌گه‌ڕه‌كی "ولیلمزبێرگ" سه‌پاند، له‌گه‌ڵ هۆشداریدان به "داخستن"ی په‌رستگاكه.
حاكمی نیویۆرك له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "پێده‌چێت به ئه‌نقه‌ست ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه كۆكرابێته‌وه، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی زۆره".
ئاژانسی میدیای فه‌ره‌نسی بڵاویكرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی نیویۆرك له هه‌وڵی ئه‌ودان "تۆمه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و تایه‌فه‌یه‌ی جووه‌كان لابده‌ن"، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه نیگه‌رانی له‌نێوان دیموكراته‌كانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی و ئه‌م تایفه‌یه دروست كردووه "ئه‌و تایفه توندڕه‌وه رێز له بنه‌ماكانی دووركه‌وتنه‌وه‌ی ته‌ندروست ناگرن، كه به‌شێكی زۆریان له لایه‌نگرانی دۆناڵد تره‌مپن".
سه‌رچاوه: فرانس پرێس، ئاژانسه‌كان