عێراق و رووسیا په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانیان ده‌ده‌ن
ئەم دیدار و گفتوگۆیانە ده‌رفه‌تی گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان زیاتر ده‌كات
K24 – ھەولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا باسی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و وڵاته‌كه‌ی كرد و رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به چڕی باسیان له گه‌شه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له چه‌ندین ئاستی جیاوازدا كردووه‌ته‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری كوردستان24 له مۆسكۆ، كە ئایا جگە لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە سیاسیەکانی مۆسکۆ و بەغدا، پلانی روسیا چی دەبێت بۆ پێشخستنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانیەکان و کەرتی وزە لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستانی؟ سێرگێی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا گوتی:"ئێمە ئەمڕۆ لەگەڵ جەنابی وەزیر بە چڕی باسمان لە گەشەی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات کرد، هەر لە بواری ئابووری و بازرگانی تا وەبەرهێنان و ئاستی سەربازی رۆشنبیری".
گوتیشی: "سبەی وەزیری دەرەوەی عێراق دیداری دەبێت لەگەڵ جێگری سەرۆك وەزیران، یوری باریسۆڤ، لەوێ وردەکاری پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکان تاوتوێ دەکەن".
جەختیشیكردەوە لەوەی فوئاد حوسێن "هەر سبەی لەگەڵ وەزیری وزە، نیکۆڵای شولگینۆڤ دیداری دەبێت".
لاڤرۆڤ گوتیشی: "بێگومان پاش ئەم دیدار‌و گفتوگۆیانە ئاراستە و بواری دیکە بۆ گەشەپێدان بە پەیوەندییەکانی ھەردوو وڵات دەکرێتەوە، دەبێ چاوەڕێی ئەنجامی ئەو چاوپێکەوتنانە بکەین".