کۆلۆمبیا؛ لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا 17 قوتابی گیانیان لەدەست دا
دووشەممە، 15ـی کانوونی یەکەم 2025، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، لە زاری فەرمانڕەوای هەرێمی 'ئەنتیوکیا'ـی کۆلۆمبیا، ڕایگەیاند، دوێنێ، یەکشەممە، لە ئەنجامی وەرگەڕان و کەونتە هەڵدێری پاسێکی گواستنەوەی قوتابیان،17 قوتابی مردن و 20 ی دیکەش بریندار بوون."
ئیدریس خۆلیان، فەرمانڕەوای هەرێمی 'ئەنتیۆنیکا' لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی 'ئێکس' نووسیویەتی "پاسەکە، لەسەر ڕێگەی نێوان کەناری دەریای کاریبی و شارۆچکەی 'تۆلۆ' لە باکووری وڵات، وەرگەڕاوە کاتێک قوتابیانیانی قوتابخانەیەکی دواناوەندی لە گەشتێکی زانستی دەگەڕاندەوە."
ئەو ناوچەیەکی پاسەکەی تێدا وەرگەڕاوە، شاخاوی و زۆربەی ڕێگەکانی ناستاندرد و قیرتاو نەکراون.
