ئەحمەد وشیار: تاکاتێکی نادیار گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر ڕاگیراون

ئەمڕۆ سێشەممە، 16ـی کانوونی یەکەمی 2025، ئەحمەد وشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر تایبەت ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند، لە درەنگانی دوێنێ شەوەوە بەهۆی نالەباری کەشوهەواو و تەمومژەوە، هەموو گەشتە ئاسمانەییەکانی فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتیی ڕاگیراون.

هەروا گوتیشی: سەرجەم گەشتەکانی هاتن و چوونی فڕۆکەخانە تا کاتێکی نادیار بە ڕاگیراوی دەمێنێنەوە تا ئەو کاتەی دۆخی کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە. لە بارەی دەستپێکردنەوەی گەشتەکان،گوتی: نازانین کەی گەشتەکان دەستپێدەکاتەوە. 

تاوەکوو کاتژمێر 11:30ـی ئەمڕۆ سێشەممە 16ی کانوونی یەکەمی 2025، گەشتە هەڵوەشاوەکان بەمشێوەیە بوون:

گەشتەکانی هەڵوەشاوەکانی هاتن بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر:  

ئەستەنبوڵ – هەولێر Turkish Airlines
ئەستەنبوڵ – هەولێر Pegasus Airlines
عەممان – هەولێر Royal Jordanian
ئەستەنبوڵ – هەولێر VLU
ئەستەنبوڵ – هەولێر Pegasus Airlines
ئەستەنبوڵ – هەولێر Turkish Airlines
ئەستەنبوڵ – هەولێر Turkish Airlines
دوسلدۆرف – هەولێر UR Airlines

گەشتە هەوڵوەشاوەکانی ڕۆیشتن لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر:

هەولێر – ئەستەنبوڵ VLU
هەولێر – ئەستەنبوڵ Turkish Airlines
هەولێر – ئەستەنبوڵ Pegasus Airlines
هەولێر – عەممان Royal Jordanian
هەولێر – ئەستەنبوڵ Pegasus Airlines
هەولێر – ئەستەنبوڵ VLU
هەولێر – دوسلدۆرف UR Airlines
هەولێر – ئەستەنبوڵ Turkish Airlines
هەولێر – ئەستەنبوڵ Turkish Airlines

تاکە گەشتی دواخراو لە هەولێر بەرەوە دوبەی بووە کە لەلایەن کۆمپانیای Iraqi Airways بڕیار بوو گەشتەکە بکرێت.

دوێنێ دووشەممە، 15ـی کانوونی یەکەمی 2025، ئەحمەد وشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە کوردستان24ـی ڕاگەیاندبوو: بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و هەبوونی تەمومژێکی زۆر، سەرجەم گەشتەکان ڕاگیران.

لەلایەکی دیکەوە؛ هەر ئێوارەی دووشەممە، بەهۆی خراپیی کەشوهەوا و تەمێکی چڕەوە، گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکووک تووشی گرفت بوون.

فڕۆکەخانەی کەرکووک بەهۆی خراپی کەشوهەوا گەشتێکی تورکیای هەڵوەشاندەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە شەپۆلێکی تەمومژ زۆربەی پارێزگاکانی عێراقی گرتووەتەوە و بووەتە هۆی کەمبوونەوەی ئاستی بینین و پەکخستنی گەشتەکان. 

 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل