ئهمهریكا.. له ئاكامی دهستڕێژی گولـله كهسێك كوژرا و پێنجی دیكه بریندار بوون
ئەنجامدەرانی ئەو كارە ژنێك و پیاوێكن
K24 – ھەولێر:
لە ئەنجامی چەند رووداوێكی دەستڕێژی گوللـە لە ویلایەتی نیڤادای ئەمەریكای لە كاتی ئاھەنگگێڕان بۆ جەژنی سوپاسگوزاری، كەسێك كوژرا و و پێنجی دیكەش بریندار بوون.
دوای ئەوەی پۆلیس چەند پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان پێگەیشت لە چەند شوێنی جیاوازەوە لە شاری ھندرسون لە نیڤادا، ئەو بریندارانەی دۆزییەوە كە ھەندێكیان چەند گوللـەیان بەركەوتبوو.
پۆلیس لە راگەیاندراوێكی رۆژنامەوانیدا گوتی: گومانلێكراوانی ئەنجامدانی ئەو دەستڕێژە پیاوێكی سپی پێستە لە تەمەنی 20-30 ساڵیدایە لەگەڵ ئافرەتێكی دیكەی سپی پێست لە تەمەنی 20 ساڵیدایە و ھەردووكیان دەمووچاویان كوتراوە (تاتۆكراوە).
پۆلیس گوتیشی: ھەردووكیان ئۆتۆمبێلێكیان لە ناو شاردا لێدەخوڕی و ھەڕەمەكیانه دەستدڕێژی گوللـەیان دەكردە سەر ھاووڵاتیان بە بێ ئەوەی دیار بێت بە چ ھۆكارێك یان چ پاڵنەرێك لە پشتەوەی ئەم كارەیان بووە.
چوار لە بریندارەكان، تەمەنیان لە نێوان 18-53 ساڵیدا بوون، گواسترانەوە نەخۆشخانە و پۆلیس راشیگەیاند، پیاوێكی تەمەن 22 ساڵی لە شوێنی رووداوەكە بە كوژراوی دۆزراوەتەوە، كە بە گوللـە كوژراوە.
سەرچاوە: "CNN"