دەیان هەزار ئیسپانی دێنە هەرێمی کوردستان
گەشتیارانی ئیسپانی لە رێگەی پرۆژەیەکی وەرزشییەوە دێنە هەرێمی کوردستان
دەیان هەزار گەشتیار لە رێگەی پڕۆژەیەکی وەرزشییەوە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و ئاڵای کوردستان لە سکرینی یاریگەکانی ئیسپانیا دەردەکەوێت.
دارەوان حاجی حامید، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا رایگەیاند: دوای دووساڵ هەوڵدان بۆ دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ دامەزراوەکانی ئیسپانیا، کارەکانمان گەیشتنە ئەنجام و پرۆژەی (Visit kurdistan) یەکێك دەبێت لە هەنگاوە ستراتیژییەکانمان.
نوێنەرەکەی حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا دەڵێت: نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەنگاوێکی گرنگی دیکەی لە گۆڕەپانی وەرزشی و بە نێودەوڵەتیکردن و ناساندنی هەرێمی کوردستان ناوە و ژمارەیەکی زۆر گەشتیار بەهۆی ئەم پرۆژەیەوە سەردانی کوردستان دەکەن.
دارەوان حاجی ئاژەی بەوەشکردووە، لەمەودوا ناو و ئاڵای کوردستان لەسەر سکرینی یاریگەکانی ئیسپانیا دەردەکەوێت و لە یاریی گوادالاخارا و بارسێلۆنا لە جامی شای ئیسپانیاش ئەو دیمەنە بیندرا.
