ئەمڕۆ ناوی کۆمپانیاکانی بەشدار لە وەرزی حەجی 2026 ڕادەگەیەنرێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 18ـی کانوونی یەکەمی 2025، کاروان ستونی، گوتەبێژی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان ڕایگەیاند،؛ ناوی ئەو کۆمپانیایانە ڕادەگەیەنرێت کە بۆ وەرزی حەجی 2026 هەڵبژێردراون.
پرۆسەی ڕاگەیاندنەکە لەلایەن فەرمانگەی تەکنەلۆژیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەڕێوە دەچێت. هاوشێوەی میکانیزمی ئاگادارکردنەوەی ناوی حاجیان، کۆمپانیا دەرچووەکان لە ڕێگەی سیستەمی "دەروازەی حەج" و بە کورتەنامە (لە ڕێگەی واتسئەپ و ڤایبەرەوە) ئاگادار دەکرێنەوە.
گوتەبێژی حەج و عومرە ئاماژەی بەوەش دا، دوای ئەوەی کۆمپانیاکان ناوی خۆیان لە دەروازەی حەج تۆمار کرد، لەسەر فەرمانی وەزارەتی ئەوقاف لیژنەیەکی تایبەت بۆ تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنیان پێکهێنرا. دوای تەواوبوونی سەرجەم ڕێکارەکان، ئەمڕۆ بە فەرمی ناوەکان بڵاودەکرێنەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەمساڵ زیاتر لە 157 کۆمپانیا بەشێوەی ئەلیکترۆنی داواکارییان پێشکەش کردبوو، دوای پرۆسەی هەڵسەنگاندن، نزیکەی 110 کۆمپانیا بۆ هاوەڵیکردن و خزمەتکردنی حاجیان لە وەرزی حەجی 2026 دەستنیشان کراون.
لە لایەکی دیکەوە کاروان ستوونی ڕاشیگەیاند؛ ناوی مورشیدی ئایینی به‌شدار له پرۆسه‌ی حه‌جی 2026 ئەمڕۆ ڕاده‌گه‌یەنرێت، له لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی ده‌روازه‌ی حه‌جی هاوشێوه‌ی ده‌رچوونی ناوی حاجیان به كورته نامه له رێگه‌ی واتساب و ڤایبه‌ره‌وه ئاگادار ده‌كرێنه‌وه.
گوتیشی: وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی به مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆمپانیاكان بۆ وه‌رزی حه‌جی 2026 به فه‌رمانی وه‌زاری لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت ڕاسپارد بۆ تاقیكردنه‌وه و هه‌ڵسانگاندنی مورشیدی ئایینی دوای ئه‌وه‌ی كه له ده‌روازه‌ی حه‌جی ناوی خۆیان تۆمار كردبوو و ئه‌مرۆیش به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی مورشیدی ئایینی ده‌رچووه‌كان ڕاده‌گه‌یندرا.
