عومرەکارێکی کورد لە مه‌ككه کۆچی دوایی کرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11ـی کانوونی یەکەمی 2025، كاروان ستونی، گوته‌بێژی فه‌رمی حه‌ج وعومره‌ی كوردستان له ڕایگه‌یاند بەرەبەیانی ئەمرۆ عومرەکارێکی کورد بەناوی "مەجید ئەحمەد عەبدوڵڵا"، لە سعوودیە کۆچی دوایی کرد.
گوتیشی: ئەم عومرەکارە خەڵکی شاری دهۆكه، ته‌مه‌نی 64 ساڵه ئه‌مرۆ له شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز كۆچی دوایی كردووه و بڕیاریشە هەر لەوێش بەخاک دەسپێردرێت.
گوته‌بێژی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان ڕوونی كرده‌وه؛ به گوته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی له‌گه‌ڵیدا هاوسه‌فه‌ربوون، ئه‌م عومره‌كاره پێشتر له كوردستان نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی گورچیله‌ی بۆ ئه‌نجام کراوه و ته‌ندروستیی جێگیر بووه و دوای گه‌شتكردنی بۆ سعوودیه له شاری مه‌ككه‌ی تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌بێت و دوای مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 7 كاتژمێر له نه‌خۆشخانه‌كانی مه‌ككه كۆچی دوایی ده‌كات.
كاروان ستونی ڕاشیگەیاند؛ ئێمە بەناوی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و بەرێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومڕەی کوردستان سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکاری ئەو عومرەکارە دەکەین و داواکارین لە خوای گەورە جێگەی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووریش بە کەسوکاری بدات و ڕایگه‌یاند ئەمە دوازده‌هه‌مین عومرەکاری کوردستانه لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە سعوودیەوە کۆچی دوایی بكات.
