"ڤینسیۆس دەیەوێت بڕوات و 3 بژاردەی لەبەردەمە"
پەیوەندی نێوان ڤینی و هاندەرانی ریال مەدرید تەقییەوە
ڤینیسیۆس جونیۆرتاوەکو دێت داهاتووی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید نارونتر دەبێت و دیار نيیە ئەو یاریزانە، بۆ وەرزی داهاتوو لەگەڵ یانەکەی بەردەوام دەبێت یاخود ریزەکانی یانەکەی جێدەهێڵێت. ئەو یاریزانە لە یارییەکەی بەرامبەر سێڤییا زۆر لە هاندەرانی ريال مەدرید توڕەیە، رەنگە بە ئاسانی ئامادە نەبێت گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە و سێ بژاردەشی لەبەردەمە.
ڤینیسیۆس جونیۆر لەگەڵ هاندەرانی یانەکەی تاڕادەیەك نێوانیان بەرەو باشبوون رۆیشت بوو، بەردەوام لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان ستایشی یەکتریان دەکرد، بەڵام لە ناوکاو لە یارییەکەی بەرامبەر سێڤییا هەموو شتێک پێچەوانە بووە و جارێکی دیکە هاندەران لە دژی ئەستێرەی بەڕازیلی یانەکەیان وەستانەوە.
رۆژنامەی ئاس بڵاویکردەوە هاندەرانی مێرنگی لە یارییەکەی بەرامبەر سێڤییا، دوای چوونە دەرەوەی ڤینیسیۆس لە یاریگا فیکەیان لە دژی ئەو یاریزانە لێداوە، ئەویش بە بیانۆی ئەوەی ئاستی وەکو پێویست نیە، رەخنەیان لە ڤینی گرت كە هەمانگیەکی باشی لەگەڵ هاورێیەکانی نییە و تەنها خەریکی خۆدەرخستنە.
ئێستا چارەنوسی ڤینی لەگەڵ یانە شاهانەکە زیاتر بەرەو ئاقارێکی نادیار رۆیشتووە، ئەو یاریزانە لە پێناو نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی داوای مووچەیەکی خەیاڵی کردووە، ئەوە یەکێکە لە کێشە گەورەکانی کارگێڕی یانەکەی، پەیوەندی نێوان ئەو و هاندەرانیش بووەتە بەربەستێکی دیکە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.
رۆژنامەی ئاس زانیاری دەستکەوتووە بەرپرسانی سعوودی لە نزیکەوە چاودێڕی بارودۆخەکە دەکەن و ئامادەن، ڤینیسیۆس جونیۆر بە پارەیەکی خەیاڵی بگوازنەوە خولی وڵاتەکەیان، هەروەها ئامادەشن بە جۆرێک یانە شاهانەکە ناچار بکەن دەستبەرداری یاریزانەکان بن.
لەلایەکی دیکەوە دوورنییە ڤینیسیۆس بگەڕێتەوە خولی وڵاتەکەی و جارێکی دیکە پەیوەندی بە یانەی فلامینگۆوە بکات، ئەویش دوای لێدوانەکانی سەرۆکی یانە بەڕازیلیەکە کە گوتویەتی ئەوان ئامادەن لە پێناو گەڕاندنەوەی ڤینی، هەمان ئەوەی لە ریاڵ مەدرید بەدەستی دەهێنێت پێشکەشی بکەن.
ئاس بڵاویشی کردووەتەوە ڤینیسیۆس جونیور سێ بژاردەی لە بەردەمە، یەکەمیان نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی و مانەوە لەژێر سێبەری کیلیان ئێمباپێ، دووەمیان پەیوەندی کردن بە یەکێک لە یانەکانی سعوودی و سێیەمیشیان گەڕانەوە بۆ یانەی فلامینگۆی وڵاتەکەی.
ڤینسیۆس لە هاوینی 2018 لە یانەی فلامینگۆ بەرامبەر 45 ملیۆن یۆرۆ روویكردە ریال مەدرید و گرێبەستەكەشی لە هاوینی 2030 كۆتایی دێت، بەڵام بڕگەیەك لە گرێبەستەكەیدا هەیە رێگە بە ڤینی دەدا یانەكە جێبهێڵێت.
ڤینی لەگەڵ ریال مەدرید لە كۆی 348 یاری، 111 گۆڵ و 91 ئەسیستی هەیە و دوونازناوی چامپیۆنزلیگ و 3 نازناوی لالیگا و دوو نازناوی جامی شای بردووەتەوە.
