نهورهس رهشید، ئهو نووسهرهی قهڵهمی له خزمهتی دۆزی رهوا و سهربهخۆیی كوردستاندا بوو
ئهمڕۆ چلهی ماتهمینی بوو
K24 – ههولێر:
ئهمڕۆ چل رۆژ بهسهر كۆچی دوایی كهسایهتی و رۆشنبیری ناسراوی ههرێمی كوردستان، "نهورهس رهشید" تێدهپهڕێت. له چلهی ماتهمینیدا، له شاری ههولێر به ئامادهبوونی بنهماڵه و كهسوكار و هاوڕێ و دۆستانی كۆچكردوو، مهراسیمێكی ماتهمینی بهڕێوهچوو.
ژیاننامهی "نهورهس رهشید"
له (1946) له بنهماڵهیهكی خوێندهوار و نیشتمانپهروهر له شاری "ههڵهبجه" لهدایكبووه، باوكیشی "شێخ رەشید شێخ عهبدولڕهحمان" چهندین دانراوی له بارهی مێژووی كوردهوه به چاپ گهیاندوون.
- قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە ھەڵەبجە تەواوکردووە، قۆناغی دواناوەندیش لە بەغداو قۆناغی زانکۆ کۆلێژی یاسای لە وڵاتی لوبنان لە زانکۆی لوبنانی عەرەبی خوێندووە.
- لە ساڵی 1959 لەگەڵ خێزانەکەیدا بەمەبەستی نیشتەجێبوون روو لە بەغدا دەکەن. دوای ئەوە لە ساڵی 1973 بەیەکجاری دەگەڕێنەوە شاری سلێمانی، دواتر لە ساڵی 1997ەوە بەهەمیشەیی نیشتەجێی ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان بووە.

- شێخ نەوڕەس لە بواری روناکبیری و سیاسی و ئەدەبیدا ناوێکی درەوشاوەو قەڵەمێکی بەبڕشت و خاوەن ھەڵوێستێکی دیاربووە، زیاتر لە ھەزار وتاری ھەیە کە لە ناوەند و دەزگا چاپەمەنی و میدیاییەکانی کوردستاندا بڵاوکراونەتەوە، دەیان لێکۆڵینەوەی لە ناوەندە ھزرییەکان و گۆڤار و رۆژنامەکاندا بڵاوکردوەتەوە، بە سەدان دیبەیت و دیداری سیاسی و رۆشنبیری و فەرھەنگی ھەیە کە تیایاندا قسەکەرێکی کارامەو خاوەن رای تایبەتی خۆی بووە لە سەرجەمیاندا.
- لە کەناڵە بینراو و بیستراوەکاندا ئایکۆن و ناوێکی دیاری دیدار و گفتوگۆ تەلەڤزیۆنیەکان بووە.
- لە بواری نوسینیشدا خاوەن قەڵەمێکی کارای جدی بووە کە بەردەوام لەسەر بابەتەکانی رۆژ ووتارو دیمانەو راکانی لە رۆژنامە و گۆڤارەکاندا بڵاوکردووەتەوە، ئەمە وێڕایی ئەوەی ماوەی سیانزە ساڵ سەرنوسەرو سکرتێری نووسینی گۆڤاری شرۆڤە بووە کە گۆڤارێکی وەرزی سیاسی فیکری سەنتەری دیراساتی پارتی دیموکراتی کوردستانە.
- بەهۆی سەرقاڵی بە کاری فەرمی حیزبیەوە دەرفەتی کەمی هەبووە بۆ نووسینی پەرتوک، بەڵام پڕۆژەی چەندین پەرتوکی ئامادە کردووە و هاوکارێکی گەنجینە ئاسای بەهێزی دەیان نووسەر بووە لە نووسینی پەرتوکەکانییان لەبواری یاسایی، سیاسی، ئاینی، تەسەوف و بنەماڵەکانی باباندا.

- له ماوهی ژیانیدا، ھەشت پەرتوکی بەچاپ گەیاندووە، بە ناونیشانەکانی:
- نامیلکەیەک دەربارەی فیدڕاڵییەت 1993
- دەوڵەت 2004
- سیکۆلاریزم 2009
- راگەیاندنی ئازاد و بەرپرس 2010
- سەروەری یاسا 2014
- فیدڕاڵییەت و نەوت و گاز 2015
- لە ئەبو بەکرەوە بۆ ئەبو بەکر 2019
کۆتا پەرتوکی جگە لە دەنگدانەوەکەی مشتومڕو گفتوگۆیەکی فراوانی بەدوای خۆیدا ھێناو چاپی یەکەمی تەواوبووە و لە سەرووبەندی لەچاپدانی بەرگی دووهەمدایە.
- پارتی و بزافی رزگاریخوازی کوردستان 2020.
دوو پەرتوکی تەواونەکراویشی لەبەردەستدا بوو کە بریتین لە :
- رێککەوتننامەکانی کورد 2020 کە لە کۆتاییەکانیدایە.
- شیکاریەک بۆ مێژووی سیاسی کورد.

لە بواری کاری رێکخراوەییدا دامەزرێنەر و دەستەی دامەزرێنەری ئەم رێکخراوانەبووە:
- خاوەن بیرۆکەو دامەزرێنەری بزاڤی رۆشنبیری سلێمانی 2004.
- دەستەی دامەزرێنەری رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانی - عێراقی.
- دەستەی دامەزرێنەری رێکخراوی کوردستانێکی سەوز لە بواری پاراستنی ژینگەدا.
لە بواری حیزبیدا بڕوای بە رێباز و بەرنامەو پەیڕەو و پرۆگرامی پارتی دیموکراتی کوردستان ھەبووە، لە کۆتایی نەوەدەکانەوە تاوەکو ساڵی 2005 کارگێڕی لقی چواری پارتی بووە، دواتر وەک ئەندامی مەکتەبی ناوەندی لە سەنتەری دیراسات و پێگەیاندن و ئەکادیمیای پارتی دەستبەکاربووە.
- ئێوارەی پێنجشەممە رێکەوتی 22/10/2020 لە پایتەختی کوردستاندا بۆ ههمیشه ماڵئاوایی له ژیان كرد و له رێوڕهسمێكدا به خاك سپێردرا.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)