رۆناڵد كومان تووشی كێشه‌یه‌كی گه‌وره بوو
هه‌واڵی له‌ده‌ستدانی یاریزانێكی دیكه‌یان پێ راگه‌یاند
.gif)
رۆناڵد كومان راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا پێش یاری داهاتوویان له چامپیۆنزلیگ یاریزانێكی دیكه‌ی به‌رگری له‌ده‌ستدا.
یانه‌ی بارسێلۆنا دوای ئه‌وه‌ی له یاری رابردوو به 4 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر شكستی به ئۆساسونا هێنا، به‌ڵام له‌و یارییه‌دا لینگلێنتی به‌رگریكاری فه‌ره‌نسی یانه‌كه به‌هۆی پێكانه‌وه یاریگه‌ی جێهێشت، به‌مه‌ش ئه‌م یاریزانه ده‌بێته سێیه‌مین یاریزانی به‌رگری دوای جیرارد پیكێ و ئاراخۆ كه به‌هۆی پێكانه‌وه له یانه‌كه داده‌بڕێن.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه لینگلێنت به‌هۆی پێكانه‌وه بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ له یاریگه‌كان دوورده‌كه‌وێته‌وه، به‌مه‌ش ناتوانێت به‌شداری یارییه‌كه‌ی چوارشه‌ممه له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر یانه‌ی فرینكڤارۆزی هه‌نگاری بكات كه بارسێلۆنا ئه‌و یارییه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ئه‌نجام ده‌دات.
رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه رۆناڵد كومان بۆ دوو یاری داهاتووی له هێڵی به‌رگری پشت به یاریزانه لاوه‌كان ده‌به‌ستێت.
