جیهان لە بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا زیاتر نزیک دەبێتەوە

زۆری نەماوە مۆتەکەی کۆرۆنا کۆتایی بێت

K24- هەولێر:

ئەمڕۆ، کۆمپانیای مۆدێرنا داوای “پەسەندکردنی بەپەلە” پێشکەشی ئەمەریکا و ئەوروپا دەکات تاوەکو بەزووترین کات دەستبە بەرهەمی زیاتر و دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا بکرێت.

مۆدێرنا سێ تاقیکردنەوەی سەلامەتی بۆ ڤاکسینەکەی کردووە و بەگوێرەی ئەنجامەکان، بە رێژەی 94.1% سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.

لە راگەیەندراوێک مۆدێرنا ئاماژەی بەوە کردووە، ڤاکسینەکە بۆ هەموو کەس و تەمەنێک سەلامەتە، ئەو ژمارە کەمە کەسەی سوودیان لێنەبینیووە، دەکرێت دووجار ڤاکسینەکە وەربگرن.

تەنها بەریتانیا، گرێبەستی کڕینی حەوت ملیۆن ڤاکسینی کۆرۆنای لەگەڵ مۆدێرنا واژۆ کردووە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمەریکا نیازی هەیە، پێش جەژنی کریسمس، دەست بەدابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا بکات.