لویس ساكۆ: ده‌خوازین حكوومه‌تی داهاتووی عێراق نیشتمانیی بێت
پاتریارك و سەرۆكی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان، دەڵێت: له دۆخێك‌دا یادی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح ده‌كه‌ینه‌وه، كه پڕه له ئاڵۆزی و كولتووری ماندوو، ئه‌مه‌ش بوونه‌ته هۆی پاشه‌كشه له به‌ها مرۆیی و ڕۆحییه‌كان و هێنانه‌ئارای جۆرێك له حاڵه‌تی نه‌خوازراو و ململانێ و جه‌نگ، كه مردن و وێرانكاریی به‌دواوه بووه، تا ئه‌و ئاسته‌ی كه هه‌ندێك له وڵاتان به‌ئاشكرا ئاماده‌یی خۆیان بۆ ده‌ستپێكردنی جه‌نگ نیشان ده‌ده‌ن.
چوارشەممە، 24ـی کانوونی یەکەمی 2025، کاردیناڵ لویس ساکۆ، پاتریارك و سەرۆكی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان، لە میانەی پێشکەشکردنی گوتارێکدا ئاماژەی بەوە دا، جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح ته‌نیا بۆ كریستیانه‌كان نییه، به‌ڵكو هی موسڵمانه‌كان و ئه‌وانی دیكه‌شه و له قورئانی پیرۆزیشدا پێگه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ حه‌زره‌تی مه‌سیح ته‌رخان كراوه.
پاتریارك و سەرۆكی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان هاوکات گوتی: له دۆخێك‌دا یادی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح ده‌كه‌ینه‌وه، كه پڕه له ئاڵۆزی و كولتووری ماندوو، ئه‌مه‌ش بوونه‌ته هۆی پاشه‌كشه له به‌ها مرۆیی و رۆحییه‌كان و هێنانه‌ئارای جۆرێك له حاڵه‌تی نه‌خوازراو و ململانێ و جه‌نگ، كه مردن و وێرانكاریی به‌دواوه بووه، تا ئه‌و ئاسته‌ی كه هه‌ندێك له وڵاتان به‌ئاشكرا ئاماده‌یی خۆیان بۆ ده‌ستپێكردنی جه‌نگ نیشان ده‌ده‌ن.
جەختی لەوەش کردەوە، تاكه چاره له‌سه‌رمان كه بیكه‌ین، باوهڕبوونمانه به خودای گه‌وره و هه‌وڵدان بۆ ئاشتی، ئاسایش و سه‌قامگیری و هێنانه‌كایه‌ی واقعێكی به‌رجه‌سته‌یە بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
کاردیناڵ لویس ساکۆ، دەڵێت: با له عێراق نزا بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح ساڵێكی نوێ و حكوومه‌تێكی نوێ به دیدگەیهكی ته‌واو نیشتمانییه‌وه بۆمان به دوای خۆیدا بهێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی نهخشهڕێگهیهكیش بێت بۆ به‌ره‌وپێشبردنی وڵات و خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان و ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی ته‌ندروست بۆ پێكه‌وەژیانی هاوبه‌ش و كۆتاییهێنان به‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی ماوه‌ی 22 ساڵه به‌رده‌وامن.
