ئەلەند حازم گۆرانییەکی بەشێوەزاری ئاشووری و کلدانی بڵاوکردەوە

 لەدواڕۆژەکانی کۆتایی هاتنی ساڵی 2025، هاتنەوەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح، هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئەلەند حازم، بەرهەمێکی تایبەت بەو بۆنەیەوە بڵاوکردەوە.

گۆرانییە نوێیەکەی ئەلەند حازم ناوی نراوە "جالوینا جەمیلا"، بەشێوەزاری ئاشووری و کلدانی تۆمارکراوە و لە ئاواز و دابەشکردنی خۆیەتی، یەکێک بوو لە شاکارە جوانەکانی ئەو هونەرمەندە جیاواز لە کارەکانی پێشوویدا بۆ یەکەمجارە خۆی بخزێنێتە نێو دونیای گۆرانی ئایینی و ئامانجیش لەبڵاوکردنەوەی ئەو بەرهەمەدا دەرخستنی ئەو ڕاستییەیە کە هەرێمی کوردستان بووەتە سەنتەرێکی فراوانی پێکەوەژیانی بۆ نەتەوە جیاجیاکان و یەکەم کاری هونەری ئەو هونەرمەندە کوردەیە.

ئەلەند حازم سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی بەرهەمەنوێیەکەی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: بیرۆکەی تۆمارکردنی ئەو بەرهەمە لەوەوە سەرچاوەی گرت، کە ساڵانێکی زۆرە هەرێمی کوردستان باوەشی بۆ پێکهاتە جیاوازەکان کردووەتەوە و لە ئامێزی پایتەختدا بەشدارن لەدەسەڵات و گرنگیدان بە دەوڵەمەندکردنی فەرهەنگ و کولتووری نەتەوەکەمان وەکو کورد، سازدانی چەندین پڕۆژەی هاوبەشی هونەری و ڕێزگرتن لە ئایین و ئایینزاکان، بۆیە لەگەڵ هاتنەوەی جەژنی لەدایکبوونی پەیامبەری مەسیحدا، ئەو بەرهەمەم پێشکەش بە خەڵکی ئەو دەڤەرە کرد.

هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئەلەند حازم، خەڵکی شاری دهۆکە، ماوەیەکە لە بواری ھونەریدا دەرکەوتووە و خاوەنی چەند گۆرانیی و ڤیدیۆ کلیپێکی تایبەت بە خۆیەتی.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل