كریستیانۆ لە دوای وازهێنانی لە یاریكردن 5 هەلی كار چاوەڕێی دەكات

كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالی یانەی نەسر
كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالی یانەی نەسر

كاروانی یاریكردنی ئەفسانەی پۆرتوگالی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ تا دێت زیاتر لە كۆتایی نزیك دەبێتەوە، بەوپێیەی ئێستا تەمەنی 40 ساڵە و رەنگە ئەوپەڕی دوو وەرزی دیكە لەنێو یاریگەكان ببینرێت.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ، سەرەڕای ئەوەی لەشولارێكی جوان و جەستەیەكی بەهێز كە وایكردووە لە یاریكردن بەردەوام بێت، بەڵام ژیانی وەرزشی و یاریكردنی ئەو یاریزانە لە دوالاپەڕەی مێژووی خۆیدا نزیك دەبێتەوە، خەون و ئامانجی ئەو یاریزانە لە ئێستادا بردنەوەی مۆندیالە لەگەڵ پۆرتوگال، جگە لەوەش ئامانجی دووەمی ئەوەیە ژمارەی گۆڵەكانی لە كاروانی یاریكردنی بگەیەنێتە هەزار گۆڵ، بۆ گەیشتن بەم خەونەی پێویستی بە تۆماركردنی 46 گۆڵی دیكە هەیە.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ، پێشتر ڕایگەیاندبوو کە دوای وازهێنانی هیچ ئارەزووی چوونە ناو جیهانی ڕاهێنەرایەتی نییە. بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە لە چاوی خەڵک دوور دەکەوێتەوە یان واز لە کۆکردنەوەی داهات و سامان بهێنێت. بەپێی پێشبینییەكانت پێنج رێگا لەبەردەم كریستیانۆ رۆناڵدۆیە بۆ ئەوەی لە چاوی خەڵك نزیك بێت و بەردەوام بێت.

ـ نواندن
ڤین دیزل ئەستێرە و ئەكتەری ناوداری هۆلیوود پێشبینی كردووە كریستیانۆ دوای خانەنشینبوونی لە تۆپی پێ بێتە نێو جیهانی فیلم و سینەما و بەشداریی لە یەکێک لە فیلمەکانی Fast & Furious بكات، هۆكارەكەش بۆ كەسایەتی و جوانی جەستەی دۆن دەگەڕێتەوە.

ـ خاوەنداریەتی یان سەرۆکی یانە
ئەستێرە پورتوگالییەکە لە یانەی نەسری سعودیە خاوەنی پشكە، ئەمەش دەتوانێت دەرگای بۆ بکاتەوە کە لە چوارچێوەی سیستەمی تۆپی پێدا وەكو كەسێكی ئیداری بمێنێتەوە، دوورنییە وەكو سەرۆكی یانەكەی ئەزموونێكی نوێ تاقی بكاتەوە یان خاوەنداریەتی یانەیەكی ئەورووپا بكات یان وەبەرهێنانی لە تۆپی پێ دا لە نێو یاریگە یان دەرەوەی یاریگە.


ـ وەبەرهێنان لە هونەرە جەنگییەکان
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەم ماوەیەدا كڕینەوەی پشكێكی لە رێكخراوێكی هونەری جەنگی لە ئیسپانیا راگەیاند، دۆن ئێستا پەیوەندییەكی بەهێزی لەگەڵ پاڵەوانەكانی هونەر جەنگییەكان هەیە،  ئەم وەبەرهێنانە دەتوانێت پرۆژەكانی بۆ بەدەستهێنانی سامانی زیاتر فراونتر بكات و پێگەی لەنێو وەرزشەكانی دیكەش بەهێزتر بكات.

پێگەیاندن و دروستكردنی كەسانی داهێنەر
كریستیانۆ، كاپتنی یانەی نەسر، یەكێك لە شانازییەكانی ئەوەیە نزیكەی ملیارێك فۆلۆوەرزی لە سەرتاسەری پلاتفۆرمە جیاوازەكانی لە سۆشیاڵمیدیا هەیە، لە دوای وازهێنانی لە یاریكردنی، بەهۆی ئەوەی دەتوانێت لە چالاكییە جیاوازەكانی دیكە دەربكەوێت و ڕكابەری بكات، بەمەش دەرفەتی ئەوەی بۆ دەڕەخسێت سنووری فۆلووەرزەكانی فراوانتر بكات، بەبێ ئەوەی ریكلام بۆ خۆی بكات سەنتەرێكی گەورە بۆ دروستكردنی كەسانی چالاك و داهێنەر دابمەزرێنێت.


سنووری بازرگانی فراوانتر دەبێت

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ جگە لەوەی ئەفسانەیەكی تۆپی پێیە، هاوكات بازرگانێکی سەرکەوتووە و خاوەنی چەندان پرۆژە و براندی گەورەی جیهانییە، لە دوای وازهێنانی لە یاریكردن كاتی زیاتری دەبێت بۆ ئەوەی بەشێكی زۆری ژیانی بۆ وەربەرهێنانی زیاتر تەرخان بكات، ڕەنگە خۆی بە تەواوی تەرخان بکات بۆ بەڕێوەبردن و فراوانکردنی ئەم وەبەرهێنانانە، ئەمەش وادەكات زیاتر كەسایەتی و پێگەی خۆی لەنێو گەورە بازرگانەكانی دونیا بچەسپێنێت.
ئەوەی ڕوونە، كریستیانۆ رۆناڵدۆ هەر یەكێك لەم كارانە تەرخان بكات بەردەوامی دەدات بە سەركەوتنەكانی، لەناوەوەی یاریگە بێت یان لە دەرەوە، چونكە ئەزموونێكی ناوازەی سەركەوتووی لە ژیانی وەرزشی و تایبەتی خۆی هەیە.

 

 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل